وتووێژی تۆڕی میدیایی خەڵک لەگەڵ هاوڕێ سمکۆ یەزدانپەنا: دەبێ‌ پارتی و پەكەكە كێشەكان چارەسەر بكەن

  • چوار شەممە, 18 رەشەممە 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  خەڵك- ئارام سەردار
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

سكرتێری پێشووی یەكێتی شۆرشگێرانی كوردستان، كە ئەمڕۆ شەممە 4/3/2017 دوای 10 ساڵ لەجیابونەوەیان لەگەڵ پارتی ئازادی كوردستان، جارێكی تر یەكگرتنەوەی خۆیان ڕاگەیاند، لەدیمانەیەكیدا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی گەلی كورد بگات بەمافی چارەی خۆی یەكێتی ڕیزەكانی زۆر گرینگرترە، سكمۆ یەزدان پەنا لەم دیمانەیەی لەگەڵ تۆڕی میدیایی (خەڵك)، ئیدانەی دروست بوونەوەی شەڕی ناوخۆ دەكات و ڕایدەگەینێ‌، ئەو شەڕەی ڕویدا چاوەڕوانكراو بوو، داوا دەكات پارتی و پەكەكە زۆر خێرا كێشەكان چارەسەری بكەن.


خەڵك: یەكگرتنەوەتان لەگەڵ پارتی ئازادی  كوردستان چی دەبەخشێت؟
سكمۆ یەزدان پەنا: بۆ نەتەوەیەكی وڵات داگیركراوە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی زلهێز چەندە ڕۆڵ دەگێرن بۆ دروست بونی دەوڵەتی كوردی و دیاری كردنی مافی چارەی خۆنووسین  بۆ گەلێك، كە سەدان ساڵە ئاواتەخوازی ئەوەیە، یەكێتی ڕیزەكانی خودی حزبە كوردیەكان كەوا نوێنەرایەتی چین و توێژەكان دەكەن زۆر زەرورتر و پێویسترە، ئەگەرچی لەماوە ڕابردوو زلهێزە جیهانیەكان وایانكرد نیمچە كیانێكی حزبە سیاسیەكان لەپارچەكانی تری كوردستان تێكبچێت، بەڵام نەبوونی یەكریزی و یەكێتی ناو گەلی كورد هۆكاری سەرەكی بوون بۆ ئەوەی دەستی نەگات بەمافی چارەی خۆنووسین، بۆیە ئەو هەنگاوەی ئێمە ناومانە چەندین هۆكاری هەیە، لەوانەش هەردوكمان زادەی یەك مەكتەبی زادەی فكری و سیاسین و بەر لە 10 ساڵ بەهەر هۆكارێك بێت لەیەكتر جیابوینەوە، بەڵام لەم 10 ساڵەدا بەردەوام سەرقاڵی بەخۆداچونەوەبوین، ئێستاش، كە گۆڕانكاری گەورە لەناوچەكە ڕوودەدەن ئەگەر بێت و حزبەكان یەك هەڵوێست و یەكگرتوو نەبن و بەیەك پاكێج بەرەو ڕووی ئەو گۆڕانكاریانە نەبنەوە لەروی مەترسیەكان و پێشهاتە باشەكان ئەوا بەدڵنیاییەوە وەك شۆڕشەكانی پێشوی گەلی كورد بێ‌ هیوایی دەبەخشین بە گەلەكەمان، لەبەرئەوە بەبێ‌ ئەوەی بیخەینە ریكلام و موزایەدەكردن لەسەر یەكتر چەند كۆبونەوەیەكمان كرد و لەئەنجامدا گەیشتن بەم ریَِككەوتن و یەكگرتنەوەیە، ئومێدیش دەكەم ئەم هەنگاوەی ئێمە ببێتە مایەی قۆستنەوە بۆ حزبەكانی تریش و حزبەكانی ڕۆژهەڵات لەفكری قۆستنەوەی هەر دەفەتێكی سیاسی بن بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

خەڵك: هیچ لایەنێكی سیاسی باشور ڕۆڵی هەبوو لەیەكگرتنەوەی هەردوولاتان؟
سكمۆ یەزدان پەنا: ئێمە ڕێگا دەدەین هەر كەسێك قسەی خێر لەنێوانماندا بكات، بەڵام وەك یەكێتی شۆڕشگێڕان، كە ئێستا بوینەتە پارتی ئازادی كوردستان، زۆر بەبێ‌ دەنگی كرد، تاوەكو دورونزیك دەستی هیچ حزبێكی تێدا نەبێ‌ لەگەڵ ئەوەی هەموو خەمخۆرێكی ئازادی كوردستان قسەی خێری بۆ هەردوولامان كردوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك هیچ حزبێكی باشور یان باكوری كوردستان دەستیان نەبوە لەم یەكگرتنەوەیەدا.

خەڵك: ئەو بەرەیەی كەوا حزبەكانی ڕۆژهەڵات بەنیاز بون پێكی بهێنن، بەكوێ‌ گەیشت؟
سكمۆ یەزدان پەنا: خۆی لە شەشی ئاداری 2006 گەیشتە ئەو خاڵەی، كە چوار هێزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە بەرەی كوردستانی پێكبهێنین، بەڵام بەهۆی چەند جیاوازیەكی بچوك و ناكۆكی سەرەتایی و دوا كۆبونەوە ئەنجام نەدرا و نەگەیشتن بەقەناعەت، ئێستاش، كە دوو ڕۆژی تر ماوە ببێتە شەشی ئادار، كە 11 ساڵ تێپەڕ دەبێ‌ بەسەر ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ ڕاگەیاندنی بەرەی كوردستانی، دڵنیام بەم یەكگرتنەوەمان كارتێكەریمان دەبێ‌ بەسەر حزبەكانی دیكەدا و ئومێدەوارم بتوانین ژورێكی سیاسی رێكبخەین بۆ بەسەركردنەوەی ئەو لایەنانەی، كە مەیلی دروستكردنی بەرەی كوردستانیان هەیە بۆ چارەسەری كێشەكانی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

خەڵك:  چی لەبارەی پڕۆژەكەی دەوڵەتی یاسا دەڵێن، كە بەنیازی دەركردنی پڕۆژە یاسایەكە دژی حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان؟
سكمۆ یەزدان پەنا: نەك بەتەنها دەوڵەتی یاسا، بەڵكو بەشێكی زۆری حزبەكانی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق بەدەر لەهەرێمی كوردستان چونەتە ژێر ڕكێفی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێمە ئەو داوایە و پڕۆژەیە پێشبینی كراو بووە، چونكە هەر لەڕۆژی یەكەمی گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئەو تاقمەی سەر بەئێران، بینیمان چیان كرد بەحزبێكی ئۆپۆزسیۆنی فارسی وەك موجاهدینی خەڵق، بۆیە چاوەڕوان دەكرا هەوڵی دەركردنی پڕۆژە یاسایەكی لەم شێوەیە بدرێ‌، بەڵام بەم جۆرەی، كە موجاهدینی خەڵق دەركران ئەوان لەخاكی خۆیان نەبوون، بەڵام ئێمە وەك حزبەكانی ڕۆژهەڵات ئەگەر چی لەبارەی یاساییەوە ئێمە خەڵكی ڕۆژهەڵاتین، بەڵام هەموو پارچەكانی كوردستان بەهی خۆمان دەزانین، هەروەها هێزی كوردی باشور لەوە دەرچوە، كەلەلایەن دەوڵەتانی ئیقلیمی زۆرشتی بەسەردا بسەپێنن و وەك دەوڵەتێكی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ دەكات، بەڵام هیچ شتێكی وەك ساڵانی نەوەدەكان بەسەردا ناسەپێ، بۆیە ئەمە بەردێكە دەیخەن دژی ئەو پڕۆژەیەی ئەمریكایە، كە بەنیازە ناوچەی ئارام لەڕۆژئاوای كوردستان دروست بكات و لێرەش پشێوی بنێتەوە، لەگەڵ ئەو پشێویە سیاسی  و ئابوریانەی دروستی  كردوە بۆ باشوری كوردستان، هەرچەندە ئەزمونی سیاسەتمەدارانی باشوری كوردستان لەوە بەهێزترە بچنە ژێر داواكاریەكانی دەوڵەتانی توركیا و ئێران.

خەڵك: لەبارەی دروست بوونەوەی شەڕی ناوخۆ چی دەڵێن؟
سكمۆ یەزدان پەنا: پێمان ناخۆشە و كارێكی زۆر خراپ بوو لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانكراوبوو، كە ئەو لایەنانە سەنگەریان لەیەكتر گرتبوو، ئێمە دەمانەوێ‌ پردی خێر بین بۆ كۆتایی هێنان بەم كێشەیە، لەبەر ئەوەی كورد بەڕوبارێك خوێندا تێپەڕیوە هەم لەلایەن داگیركەرانەوە هەم لەشەری ناوخۆ، ئێستاش بەگشتی پێكهاتەكانی كوردستان لەهەر چوارپارچە دەبێ‌ نەفرەت لەتێكهەڵچونی ناوخۆ بكەن، ئەوەتا حزبێكی گەورە لەسلێمانی بەشێكی لێ‌ جیادەبێتەوە بەبێ‌ ئەوەی خوێن لەلوتی هیچ كەسێك بێت، دەبێ‌ ئەو كلتورە بگوازینەوە بۆ هەموو كوردستان لەگەڵ هەموو جیاوازیەكانمان نابێ‌ كار بگاتە ئەوەی سەنگەر بەرامبەر یەكتر لێ‌ بدەین كارێكی باش نیە، دەبێ‌ برایانی پارتی و پەكەكە زۆر خێرا چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن بەتایبەت، كە لە شنگال ڕویداوە شەڕەكە، چونكە ئەوان مەترسی ئەوە دەكەن، كە بەهۆی ئەو شەرەِوە فارس و تورك هەوڵی لەناوبردنیان بدەن، ئێمەش دژی ئەو كارەین و مەحكومی دەكەین و ئەگەر ڕێگەشمان بدەن ئێمە قسەی خێری تێدا دەكەین.

خوێندنەوە 154 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(1 دەنگدان)
بڵاوکراوەتەوە لە چاوپێکەوتن
خوێندنەوە کد خبر: 895

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان