راپۆرتی رۆژنامەی هەولێر - دوو حزبی رۆژهەڵاتی تێكەڵبوونەوە

  • چوار شەممە, 18 رەشەممە 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

رۆژنامەی هەولێر کە لە هەولێر پایتەختی باشوری کوردستان دەردەچێت لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستاندا لە ژمارە ٢٥٦٤ ی رۆژی ٧-٢-٢٠١٧ی خۆیدا راپۆرتێکی بڵاو کردوەتەوە کە دەقی راپۆرتەکە لێرەدا بڵاو دەکەینەوە. هاوکات رۆژنامەی شرق الاوسط  گرنگی بەو یەکگرتن و تێکەڵبوونەوەیە داوە لە ژمارە ١٣٩٧٩ی خۆیدا راپۆرتێکی بە زمانی عەرەبی لەوبارەیەوە بڵاو کردوەتەوە. 

هەردوو حزبی پارتی ئازادی كوردستان و یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان لەمەودوا لەژێرناوی "پارتی ئازادی كوردستان" درێژە بە خەباتی سیاسی و چەكداری خۆیان دەدەن.

حوسێن یەزدانپەنا جێگری سكرتێری حزبی پارتی ئازادی و فەرماندەی گشتی هێزی پاك بۆ "هەولێر" گوتی: تێكەڵبوونی هەردوولامان بەرهەمی زنجیرەیەك دانوستان و چاوپێكەوتن بوو، برایانمان گەیشتبوونە ئەو قەناعەتە هەردوو لامان لەهەر ئاست و پێگەیەك دابین هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەین و روون و ئاشكرایە ئێمە خاوەنی یەك ئامانج و ستراتیجیەتین. باشتروابوو تێكەڵ بین و پێویست ناكات بەجیاجیا كار بكەین.

یەزدانپەنا، راشیگەیاند: پارتی ئازادی كوردستان حزبێكی سیاسی و خاوەن هێزی لەشكریە و نەك لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڵكوو لەهەر چوارپارچەی كوردستان و وڵاتانی جیهان ناوبانگی هەیە و لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رێزی لێدەگرێت، لەبەر ئەو رۆڵەی كە هەیبوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە شەڕی دژی داعش، ئەو كەش و هەوایەی لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی لەئێستادا دروست بووە بەتایبەت لەسەر ئێران لەدوای دەستبەكاربوونی "دۆنالد ترامپ" بۆ سەر دەسەڵات لە ئەمەریكا، ئەمانە و چەندین هۆكاری تر بوونە هۆی ئەوەی هەڤاڵانمان لە یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان بی لە تێكەڵبوونەوە بكەن لەگەڵ پارتی ئازادی كوردستان بۆ بەهێزكردنی بزووتنەوەی خەباتی كوردستانی رۆژهەڵات و لەگەڵ ئەوەش هەردوولامان بڕوامان بە دەوڵەتی كوردستان هەیە.

یەزدانپەنا گوتیشی: بەگشتی ناوچەكە لەبەردەم هەڕەشە و دەرفەت دایە، بۆیە دەبێ ئێمەی كورد بەرپەرچی هێرشەكان بدەینەوە و دەرفەتەكانیش بقۆزینەوە، بۆیە هاوڕێیانمان لە یەكێتی شۆڕشگێڕان بە سینگێكی بەرفراوان دەستپێشخەر بوون بۆ تێكەڵبوون لەگەڵ پارتی ئازادی و بەیاننامەكەی ئەوانیش جێگای رێز و ستایش بوو.

لوقمان كەریمی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان بۆ "هەولێر" گوتی: لەئێستادا ئێمە لە ریزەكانی پارتی ئازادی كوردستان درێژە بە خەباتی سیاسی و چەكداری خۆمان دەدەین، بیرۆكەكەی یەكگرتنەوەكەش دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز كاك سمكۆ یەزدانپەنا، لەم كاتەدا تێكەڵبوونەوەی هەردوو لامان زۆر پێویستە لەبڕی ئەوەی لە دووبەرەكی ببین بە یەك پارتی سیاسی چونكە ئەو رووداوانەی لە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوزەرێت كورد زیاتر پێویستی بە یەكگرتن هەیە، دەربارەی ئەو پۆستانەی لە داهاتوو لەناو پارتی ئازادی وەردەگیرێت چین؟ گوتی: پێشمەرگەبوون بۆ من پیرۆزترین و گەورەترین پۆستە.

رەوەز گۆران

هەولێر

خوێندنەوە 164 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە چاوپێکەوتن
خوێندنەوە کد خبر: 896

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان