ئێمە لوتتان دەشکێنین

  • چوار شەممە, 07 رێبەندان 1394
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێک ئاراستەی کوردانی باکوری کوردستان دەکات و داوادەکات، لەھەر شوێنێکن بەشداریی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لەباکور بکەن،

دەشڵێت:"ئەردۆغان چاوەڕوانە کورد ماستاوی بۆ بکات، بەڵام ئێمە لوتتان دەشکێنین".لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری ئامەد لەباکوری کوردستان کە ئێستا بەڕێوەدەچێت، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنەی دەکرێتەسەر کوردان، بەھیچ شێوەیەک کورد ناترسێنێت، "بەڵکو ڕۆحیەتی بەرخۆدانان زیاتر دەکات".

دەمیرتاش بەزمانێکی توند ڕەخنەی لەتورکیاو ئەردۆغان گرت و وتی:"ئێوە حکومەتێکی درۆینەن، تاڵانچین، درۆزنن، ئێوە دەنگی نیوەی تورکیاتان ھێناوە، ئەی نیوەکەی تر، چی لەنیوەکەی تر دەکەن، ھەموویان دەکوژن؟".

دەمیرتاش وتی:"ئەردۆغان ئۆپەراسیۆن دەکات بۆ ئەوەی کوردان بچن کڕنوشی بۆبەرن خەڵک ماستاوی بۆ بکات، بەڵام خەیاڵتان خاوە، دڵنیابن ھەزاران قارەمان ڕوبەڕوتان دەبێتەوە چاوەڕوان بن، کورد ماستاوچی نییە".

وتیشی:"خەڵک بڕیاریداوە ڕوبەڕوتان دەبێت، ئێوە لەبارودۆخێکدان پێویستە شەرمەزرابن، چونکە خەڵکی تەنھا مەدەنی دەکوژن".

دەمیرتاش دڵنیایی بەکوردانی باکوری کوردستانداو وتی:"دڵنیابن ئەم زوڵمە درێژە ناکێشێت، ھەرچەند کە خەڵکیش کۆچدەکات بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێوەوەیە کە دەبینن فەرمانبەرانی حکومەتن لەڕێگەی بۆردومانەوە مزگەوتەکان دەسوتێنن و خەڵک دەکوژن".

ئەوەشی ئاشکراکرد، تاووتوێی خۆسەری دەکەن و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەین، "ئێمە دەمێکە ترسی مردنمان لەدڵدا نەماوە، دەبێت زوڵم بوەستێت، ئێوە کێن و خۆتان بەچی دەزانن، کاتێک دەڵێن، گسک لەخەڵکی کوردستان دەدەین ھەڵەتان کرد، چونکە ئێوە دەتوانن تەنھا ئاوەڕۆی ئەم خاکە پاک بکەنەوەو گسکی بدەن".

زیاتر ھۆشداری بەحکومەتی تورکیاداو وتی:"ئێمە بەرخۆدان گەورە دەکەین و ڕوبەڕوی تورکیا دەبینەوە، داوادەکەین لەھەر شوێنێک کوردێک ھەیە خاوەنداریی لەڕاپەڕینی سەرتاسەری لەباکوری کوردستان بکات".

ئەو لێدوانەکەی دەمیرتاش لەکاتێکدایە، ڕەوشی ناوچە کوردیەکانی باکوری کوردستان تادێت ڕوو لەخراپی دەکات و بەگوێرەی زانیاریەکانیش، قەدەغەی ھاتوچۆ پێدەچێت سەرجەم شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستان بگرێتەوە، ھاوکات تورکیاش ژمارەیەکی زۆر خێزی سەربازی و تایبەتی بەئاراستەی ناوچە کوردیەکان جوڵەپێکردوە، وەکو دەوترێت نزیکەی ١٠ ھەزار سەربازە.

خوێندنەوە 540 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە باکور
خوێندنەوە کد خبر: 408

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان