ئه‌حمه‌د تورك بۆ داود ئۆغلو: گه‌لی كورد خانووی نمونه‌یی ناوێت بەڵکو ئازادی ده‌وێت

  • چوار شەممە, 14 رێبەندان 1394
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

له‌بەرانبەر لێدوانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه‌ وتبووی‌ ئێمه‌ شاری سوور-ی‌ ئامه‌د وه‌كو شاری نمونه‌یی" توله‌یتله‌" ئیسپانیا ئاوادان ده‌كه‌ین، ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ماردین له‌ باكوری كوردستان راگه‌یاند، گه‌لی كورد خانووی نمونه‌یی ناوێ به‌ڵكو داوای ئازادی دەوێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونیIMC ئه‌حمه‌د تورك، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری ماردین له‌ باكوری كوردستان وه‌ڵامی‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای دایەوەو رایگه‌یاند: "ئێمه‌ زوڵمی ساڵانی هەشتاكانی ژیانمان قبوڵکرد، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ت و زوڵمەی ئێستا له‌ هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌مبینیووه‌.

وتیشی:" گه‌لی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و توركیا، زیان و قوربانییه‌كی زۆری داوه‌، ئه‌وه‌ی ئێستا كێشه‌ی خه‌نده‌ق لێدان نیه‌، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌ده‌ن وانەیەکی تر بده‌ن به‌ كورد.

له‌ كوتایی وتەکانیدا ئه‌حمه‌د تورك وەڵامی داودئوغلوی دایەوەو وتی: گه‌لی كورد خانوی نمونه‌ییان ناوێت به‌ڵكو داوای ئازادی ده‌كه‌ن.

پێشتر ئه‌حمه‌د داود ئوغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا راگه‌یاندبوو، كه‌ دوای كۆتایی هێنان بە شه‌ڕ و ئوپراسیۆنه‌كانی شاری سوور-ی ئامه‌د، ئه‌وان شاره‌کە ئاوه‌دان ده‌كه‌نەوەو ده‌یكه‌نە شارێكی نمونه‌یی وه‌ك شاری توله‌یتله‌-ی وڵاتی ئیسپانیا.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شاری سوور-ی ئامه‌د به‌رده‌وامه‌، شارەکە له‌ ئه‌نجامی بۆردومانکردنی به‌ تانگ و تۆپ وێران بووه‌.

خوێندنەوە 646 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە باکور
خوێندنەوە کد خبر: 425

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان