ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) –باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه- له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ئاماری پێكدادانه‌كانی داوه لهگهڵَ سوپای توركیا له‌ناوچه‌ی ئۆرامار سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر له‌پارێزگای هه‌كاری.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه 13ی ئه‌م مانگه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا به‌چڕی ناوچه‌كانی ئۆرامار-یان بۆردومانكردووه، له 14ی مانگیشدا ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینییان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام كه‌وتونه‌ته بۆسهوی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌و له‌ئه‌نجامی پێكدادانێكدا، 22 سه‌رباز كوژراوه‌و سێ گه‌ریلاش شه‌هیدبوون.
هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به‌هێرشێكی تری گه‌ریلاكانی كردووه‌و ده‌ڵێت، كاتژمێر 9ی به‌یانی 15ی ئه‌م مانگه هێزه‌كانیان توانیویانه گروپێكی گه‌ریلا له‌گه‌مارۆی سوپای توركیا رزگاربكه‌ن‌و سێ كاتژمێریش شه‌ڕ كراوه، به‌هۆیه‌وه 10 سه‌رباز كوژراون، به‌ڵام دواتر به‌چڕی بۆردومانی ناوچه‌كه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ریلا ته‌رمی سه‌ربازه‌كان نه‌كه‌وێته ده‌ستی گه‌ریلا.
له‌و شه‌ڕه‌دا، چوار گه‌ریلا شه‌هیدبوون. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنی یه‌كشه‌ممه سوپای توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌شه‌ڕی ناوچه‌ی ئۆرامار سه‌ر به‌پارێزگای هه‌كاری یه‌ك سه‌ربازی توركیا كوژراوه‌و شه‌ش سه‌ربازیش برینداربوون.
پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه كوردیهكانو سوپای توركیا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه.
كوردیناسیۆنی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل (یه‌په‌سه) –هێزێكی چه‌كداری كوردیه له‌باكور-، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه له‌شه‌ڕو پێكدادانهكانیاندا له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له‌شاره‌كانی شرناخ‌و نسێبین له‌باكوری كوردستان، 27 سه‌ربازی توركیا كوژراون‌و 22 تانك‌و زریپۆش تێكشكێنراون له‌سێ رۆژی رابردوودا.
پێكدادانه‌كانی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه له‌مانگی حه‌وتی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دوو ساڵ له‌ئارامی هات به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه كه له‌ئێستادا به‌ته‌واوی په‌كیكه‌وتووه.
شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كوردستانی گرته‌وه، به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی‌و سه‌دانی دیكه‌ش خراونه‌ته زیندانه‌وه، جگه له‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆو ئه‌و زیانه زۆره ماددییانه‌ی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتوون.