ئیسته‌نبوڵ؛ ژنێكی كورد به‌ گولـله‌ی پۆلیسی توركیا ده‌كوژرێت

  • سێ شەممە, 28 گوڵان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

له‌گه‌ڕه‌كی گازی له‌ناوچه‌ی سوڵتانگازی شاری ئیسته‌نبوڵ ژنێكی كورد به‌ گولـله‌ی پۆلیسی توركیا كوژرا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دیجله‌ له‌كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ژنێكی كورد به‌ناوی (پنار گه‌مسیز) له‌سه‌ر باڵكۆنی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌گولـله‌ی پۆلیسی توركیا برینداربووه‌و دواتر له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و ژنه‌ كورده‌ كه‌ دایكی دوو كچ‌و كوڕێكه‌، پێكرانی به‌ گولـله‌ له‌كاتێكدابووه‌ كه‌ گروپێك له‌گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له‌وگه‌ڕه‌كه‌ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه‌ له‌دژی هه‌وڵه‌كانی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌‌و دواتریش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه‌‌و گه‌نجانیش به‌ مۆلۆتۆف هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیس.

دواتریش هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا ئه‌وگه‌ڕه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان گولـله‌ باران كردوه‌و له‌ئه‌نجامدا گولـله‌یه‌ك به‌رسنگی پنار گه‌مسیز كه‌وتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر باڵكۆنی ماڵه‌كه‌ی خۆی بووه‌و دوای برینداربوونی براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

خوێندنەوە 482 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە باکور
خوێندنەوە کد خبر: 527

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان