لە وان چالاكییە مەدەنییەكان قەدەخەكران

  • دوو شەممە, 01 سەرماوەز 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

بە فەرمانی والی پارێزگای وان لە باكووری كوردستان، بۆ ماوەی 10 رۆژ سەرجەم چالاكییە مەدەنییەكانی وەك: خۆپیشاندان، گردبوونەوە، کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری لەژێر هەر بیانوو و پاساوێک قەدەخەكران.

والی پارێزگای وان راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "بەهۆی هۆکاری ئەمنی، بڕیاردرا ماوەی 10 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنی لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە و کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری لەژێر هەر بیانوو و پاساوێک بێت، قەدەخە بكرێن و رێگەیان پێنەدرێت".

وێڕای ئەوەی والی وان داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات بە بڕیارەكە پابەند بن، روونكردنەوەی زۆرتری داوە و ئاماژەی بەوە كردووە "بەپێی دەسەڵاتی والییەکان لە یاسای ژمارە 2911 و بڕیارنامەی باری نائاسایی ژمارە 2935، لە چوارچێوەی یاسای سزادانی تورکیا، بڕیارەکە لە رۆژی دووشەممە 21-11-2016 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 10 رۆژ كاری پێدەكرێت".

خوێندنەوە 486 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە باکور
خوێندنەوە کد خبر: 780

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان