دوو کچە کوردی ئێزدی براوەی خەڵاتی ساخارۆف بوون

  • دوو شەممە, 10 خەزەڵوەر 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

دوو کچە کوردی ئێزدی براوەی یەکێک لە بەناوبانگترین خەڵاتەکانی مافی مرۆڤی ئورووپا بوون.

نادیە موراد و لامیا حاجی‌بەشەر، ئەو دوو کچە کوردە ئێزدییە بوون کە خەڵاتی ساخارۆفی ساڵی ٢٠١٦ی پارلمانی ئورووپایان پێ بەخشرا.

ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندام پارلمانەکانی ئورووپا، لە لاپەڕەی توییتێری خۆیاندا، براوە بوونی ئەو دوو کچە کوردەیان ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو کچە کوردە ئێزدییە لە ناساندن و ئاشکرا کردنی ئەو تاوانانەی بەرانبەر کچان و ژنانی ئێزدی کراوە، بە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان، ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان هەبووە.

خەڵاتی ساخارۆف لە بیست‌وچواری خەزەڵوەری ئەمساڵدا لە ئێستراسبۆرگ بە نادیە مۆراد و لامیا حاجی‌بەشەر پێشکەش دەکرێت.

شایانی باسە کە؛ ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەر، شۆرای ئورووپا لە دانیشتنێکی خۆیدا لە ستراسبۆرگ، خەڵاتی مافی مرۆڤی "واسلاوهاوێڵ"ی بۆ ساڵی ٢٠١٦، پێشکەش بە کچە کوردی ئێزدی نادیە مۆراد کرد.

هەروەها ڕێکەوتی ٢٦/٦/١٣٩٥، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێوڕەسمێکدا، نادیە مۆرادی وەکوو باڵوێزی نیازپاکی لەپێوەندی لەگەڵ پاراستنی کەرامەتی بەجێماوکان لە قاچاغی مرۆڤ دەستنیشان کرد.

باڵوێزی نیازپاکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کەسەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ناوبانگ و پێگەکەی خۆی لە بواری ئامانجە مرۆڤدۆستانەکاندا، هاوکاریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

خوێندنەوە 242 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە باشور
خوێندنەوە کد خبر: 722

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان