کۆماری ئیسلامی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە فەرمانی نوێی ترامپ، باڵوێزی سویسی بانگ کرد

  • یەک شەممە, 10 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

وەزارەت دەرەوەی ئێران، باڵوێزی وڵاتی سویس کە وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران ئەژمار دەکرێ بانگ کرد تا نارەزایەتیی خۆی لە هەمبەر فەرمانی دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ قەدەغەکردنی چوونی شارۆمەندانی حەوت وڵاتی مسوڵمان و لە ناویاندا ئێران، پێ ڕابگەیێنێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییئیرنا، لە نووسراوەیەکدا کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوو لە واشنگتۆن داویەتی بە باڵوێزی وڵاتی سوئیس نووسراوە کە فەرمانی ترامپ لەسەر بنەمای بابەتی درۆ و جیاوازی نانەوەیە و بەپێچەوانەی کونوانسیۆنی ناودەوڵەتیی مافی مرۆڤە.

ئەمڕۆ ژومارێکی زۆر لەو ئێرانیانەی کە دەیانویست لە ئەمریکا سەفەر بکەن، پێشیان پێگیرا و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لاپەڕەیەکیان دراوەتێ کە لە ئەگەری واژۆکردنی، ڤیزای شنگێنی ئەو کەسانە هەڵدەوەشێتەوە.

دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، فەرمانێکی کردەیی دەرکردووە کە بەو پێیە، بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ، شارۆمەندانی ئێرانی، عێراقی، سووریەیی، سودانی و سومالی و یەمەن بۆیان نیە بچنە ئەمریکا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژکردەوە بەو فەرمانە ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی هاوشێوەیان دەبێ

خوێندنەوە 267 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە ئێران
خوێندنەوە کد خبر: 855

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان