رۆژنامەی هەولێر کە لە هەولێر پایتەختی باشوری کوردستان دەردەچێت لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستاندا لە ژمارە ٢٥٦٤ ی رۆژی ٧-٢-٢٠١٧ی خۆیدا راپۆرتێکی بڵاو کردوەتەوە کە دەقی راپۆرتەکە لێرەدا بڵاو دەکەینەوە. هاوکات رۆژنامەی شرق الاوسط گرنگی بەو یەکگرتن و تێکەڵبوونەوەیە داوە لە ژمارە ١٣٩٧٩ی خۆیدا راپۆرتێکی بە زمانی عەرەبی لەوبارەیەوە بڵاو کردوەتەوە.
بۆ ڕای گشتی....
راگەیەندراوی تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
لە پارتی ئازادیی کوردستان دا
لە بڕیارێکی مێژوویدا یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان یەکبوونەوەی خۆی لەگەڵ پارتی ئازادیی کوردستان، رادەگەێنێ.
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
لاوانی نەتەوەخواز، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
حزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستانی گەورە
لەپاش تاوتوێ کردنی هەلومەرجی هەستیاری ناوچەکە و کوردستان و دوابەدوای چەندین کۆبوونەوە، بە سەرنجدان بەو ئەرکە نەتەوەییەی کە مێژوو لە بەهاری ساڵی ١٩٩١ بە ئەستۆی نەوەی نوێی خەباتکارانی رۆژهەڵاتی کوردستانی ئەسپارد و میکانیزمی یەکێتی شۆڕشگێڕانی گەلی کوردستانی بۆ خۆڵقاند ، لە پاش بە خۆدا چوونەوەیەکی عەقڵانی و هەست بەبەرپرسیاریەتی کردن لە بەرانبەر گەلەکەمان و رۆحی شەهیدان و بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدەکانمان، گەیشتینە ئەو ئاکامەی چیتر درێژە بەو دووبەرەکییە نەدەین کە ١٠ ساڵە لە ئارادایە و لە بریارێکی مێژوویی و بوێرانەدا تێکەڵ بونەوەمان بە پارتی ئازادیی کوردستان ڕابگەێنین.
ڕابردووی نزیک بە سێ دەیە خەبات و قۆربانیدان ئەوەیان سەلماند کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە حەق تەنها ئەم رێبازە بووە کە لەسەر بنەمای بیری نەتەوەیی و تووڕدانی ئێرانچێتی و کوردستانی بوونی راستەقینە، بە ئامانج و ستراتیژی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان، هەرلە کاروانی ئاڵاوە، سنوورە دەسکردەکانی کوردستانی گەورەیان بەزاند و بە هێز و خۆێنی پێشمەرگە وتێکۆشەرانی ڕیزەکانیان لە کەرکوکی دڵی کوردستانەوە تا شنگالی ئێزیدخان و لەوێشەوە تا ئەرجەع و هۆلێ و سەرێ کانی و قامیشلوی جگەرخۆێن و تا کۆبانێی هێمای بەرخۆدانی کوردستانیان عارەقە و خۆێن و جەستەی خۆیان خەڵاتی نێشتمانە بەرین و داگیرکراوەکەیان کرد و بەمەش پەیامەکەی پێشەوا قازی و سەرکردە سەعید یەزدانپەنا کە دەی فەرموو "حێزبە تێکۆشەرەکەمان دێتە مەیدان، تا شەڕی چوار دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان بکات "، بە ئەنجام گەیاندوە.
بە سەرنجدان بەو مێژووە پڕ لە سەروەرییە و بەو ئاگاهی و ڕاستییەی کە ئێمە زادەی یەک مەکتەبی فیکری و سیاسیین ، بە ناڕەوامان زانی کە درێژە بەو دووبەرەکییە بدەین ولە پاش هەڵهێنانەوەی هەنگاوی پێویست و بەکردەوە دەرکەوت کە پارتی ئازادیی کوردستانیش بە هەمان نەفەسەوە دەروانێتە هەڵوێستەکەمان و پێشوازی لە بڕیارەکەمان دەکا، کەوابو بە پێویستمان نەزانی کە چیتر پرسی گرینگی یەکبوون دوابخرێت.
ئەزمونی گەلانی بندەست و نیشتمان داگیرکراو ئەوەیان سەلماندووە کە چەندە هۆکاری دەرەکی بەهێز بێت بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس ئەوەندەو بگرە زیاتریش هۆکارە ناوخۆیەکانن کە گەلانی بندەست لە گەیشتن بە مافە سیاسیەکانیان دوور یا نزیک دەخەنەوە کە گرینگترینیان یەکڕیزی و لە یەک سەنگەردا بوونی خەباتکارانی ئەو گەلەیە.
ئێمە بەو پەڕی سەربەرزی و شانازییەوە، دەبینە پێشەنگی وەلانانی پڕش و بڵاوی و دووبەرەکی. بۆ ئێمە سەردەمی ناکۆکی بۆ هەمیشە بەسەر چوو؛ ئەوەی لە کەلێنی ناکۆکی و دووبەرەکییدا، لە نێوانماندا روویدا و گوترا و نووسرا، زادەی دەمی ناکۆکی و دووبەرەکی بوو، تێپەڕی و هەرگیز لای لێناکەینەوە. گومان لەوەدا نییە کە چەندە رێبوارانی رێگای سەربەخۆیی کوردستان بەم هەنگاوە شاد دەبن، دوژمنانی کوردایەتی و سەربەخۆیی کوردستان زیاتر دڵتەنگ و خەمبار دەبن. هیوادارین ئەم هەڵوێست و هەنگاوە مێژووییەمان ببێتە هاندەری هەڵهێنانەوەی هەنگاوی بەکردەوەی یەکگرتنەوەی سەرجەم ئەو حیزبانەی کە لە یەک دابڕاون و هەروەها ببێتە مایەی بەرەو پێش چونی پرسی بەرەی کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ڕایدەگەینێت کە لە دەرچوونی ئەم راگەێندراوەوە، سەرجەم ئۆرگانەکانی لە یەکڕیز و یەک قەوارەی پتەو ویەکگرتوو، واتە لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان PAKدا، بەو پەڕی شانازییەوە ئەو رێگایە دەپێوین کە ٢٥ ساڵ لەمەوبەر، سەعید یەزدانپەنا، بە ئامانجی سەربەخۆیی، بەدەوڵەتبوون و یەکگرتنەوەی کوردستانی دابەشکراو، بناغەکەی دانا و ئەمڕۆ کاروانی خەباتی ئەو رێبازە بووەتە هێزێکی سیاسیی- سەربازیی دیار و شانازی خوڵقێنی نەک هەر رۆژهەڵاتی کوردستان، بگرە کوردستانی گەورە.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
کۆمیتەی ناوەندی
٤/٣/٢٠١٧
هاونیشتمانییانی خۆڕاگر
نەتەوە بندەستەکانی ئێران
حێزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
٣٨ ساڵ لەمەوبەر لە پاش ململانەیکی بێوچان و شۆڕشێکی دورو درێژ لە لایان نەتەوە بندەستەکانی جۆگڕافیای سیاسی ئیران و قۆربانیدانێکی بێ ئەژمار لە پێناو دەستەبەر کردنی مافی ڕەوای چارەنوس ، کە دەکرێت ئاماژە بە شۆرشگێڕانی وەک سەردار "سمکۆ شکاک" و "قەدەم خێری لۆڕ" و "سەتار خان و باقر خانی" ئازەری و میرزا "کوچەک خانی" مازەندەرانی و تا دەگاتە " قازی محەمەد" و "پیشەوەری" و دەیان سەرکردەی دیکەی " کورد و ئازەری و تۆرکمان و عەرەب و بەلوچ و فارس " لە دژی رەزا خان و حەمەرەزای کۆڕی ، بەلام مخابن لە پاش ڕوخانی سیستمی سەرکۆتکەری پاشایەتی بنەمالەی " پەهلەوی " ، شۆڕش و ئاکامەکەی لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا بە لاڕێدا بردراو لە لایان گروپێکی پان ئێرانیستی مەزهەبگەرای فەناتیکەوە لە ژیر ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕەنجی خوێن و ئارەقەی گەلانی مافخواز دزراو ، تاکو ئێستاش کە ٣٨ ساڵ بەسەر ئەو گۆڕنکاریە مەزنەدا تێدەپەڕێت، گەلانی بندەستەی ڕێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی و گەلی کوردی رۆژهەڵات بە تایبەتی بەردەوامن لە ململانێی خوێناوی بۆ دەستەبەر کردنی مافی دیاریکردنی چارەنوس.
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
لاوانی نەتەوەخواز
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
ئێوارەی ئەمڕۆ (یەكشەممە 8-1-2017) رەفسەنجانی بەهۆی نەخۆشی دڵ رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو. بەپێی سەرچاوەکان، هاشمی رەفسەنجانی ئێوارەی یەکشەممە 8-1-2017 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی تەجریشی تاران کرا و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدابوو.
راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان
دوایین هەواڵەکان
- راپۆرتی رۆژنامەی هەولێر - دوو حزبی رۆژهەڵاتی تێكەڵبوونەوە
- راگەیەندراوی تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان دا
- راگەیەندراوی تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان دا
- راگەیەندراوی تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان دا
- ئامریکا سەرقاڵی تاووتوێ کردنی ڕەوانە کردنی هێز بۆ سووریەیە
- ئازەریەکانی دانیشتوی پارێزگای ورمێ لە هەوڵی گۆڕینی ناوی ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستانن
- راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵوەگەڕی بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران
- لەیلا زانا دەستگیر کرا.....
- ئەمریکا شەڕی داعش دەباتە رۆژهەڵاتی زەوی
- واکنش کاخ سفید به گفتههای رهبر ایران درباره ترامپ: اگر متوجه تغییرات نیستید؛ خودتان را مسخره کردهاید
- ترامپ ١١٥ ملیارد دۆلار دارایی ٣ سەرکردەی پارتی و یەکیەتی بلۆک کرد
- نەتانیاهوو داوای گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران لەلایەن وڵاتانی ترەوە دەکا
- یاریزانێكی مەریوانی خەڵاتەکەی پێشکەش بە کۆڵبەران کرد
- هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم پێشیان بە بەڕێوەچوونیڕێ وڕەسمی هەڵکرنی مۆم بۆ کۆڵبەران لەو شارە گرت
- سفر نتانیاهو به لندن با هدف تشکیل 'جبهه متحد' علیه ایران
- هێرشی سهربازی دهكرێته سهر ئێران.. ئهمهریكا لهگهڵ سێ وڵاتی رۆژههڵاتی ناوهڕاست ڕێككهوتووه
- دانیشتنی روسیە و تورکیە و ئێران لە" قەزاقستان"،پێش کۆبونەوەیان لە "ژنێڤ"سەبارەت بە سوریە
- دۆنالد تڕامپ: بژاردەی نیزامی لە دژی ئێران هەروەک خۆی لە سەر مێز ماوەتەوە.....
- سهرۆكی پێشووی سی ئای ئهی: بڕیارهكانی ترهمپ داعش بههێزدهكات
- واکنش رهبران جهان به فرمان مهاجرتی ترامپ
- 20کۆلبەری شاری سەردەشت ژێر بەفر کەوتن
- لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە: دەبێت حکومەت پێدانی ڤیزە بە ھاوڵاتیانی ئەمریکی ڕابگرێت
- سالڕۆژی رزگارکردنی " کۆبانێ " بەرز راگیرا
- ڕووسیە داوای خودموختاری بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات
- مایکێل رۆبین : داوا دەکەم کە دەولەتی ئامریکا " قاسم سۆلێمانی " بەرپرسی سپای قۆدس/ی رێژیمی ئێران بکوژێت
- بە دەنگی ٦٦ سێناتۆڕ " مایک پێمپیۆ " بو بە بەرپرسی دەزگای هەوالگری ناوەندی ئامریکا " CIA ".....
- انتظار کشورهای عرب خلیج فارس برای مقابله ترامپ با ایران؛ همزمان با استقبال از رفتن اوباما
- دانوستانهكانی ئهستانه دهستیپێكرد كهجهكه: ههموو شهڕڤانان لهناوبچن سوریای پێشتر قبوڵناكرێت
- نشست مذاکرات صلح سوریه در آستانه آغاز میشود
- دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد ئێعدام کران