ئەگەرچی لەو 37 ساڵەی دەسەڵاتی پڕ لە تۆقان و خوێنڕشتن و تیرۆركردنی بەرهەڵستكارانی خۆی لە هیچ كەرەستەیەك درێغی نەكردوە بەڵام تیرۆركردنی ئەو رۆڵە قارەمانانەی گەلەكەمان بەو چەشنە هەموو لایەكمانی تووشی شۆك كرد.
هەربۆیەش وریابوونی زیاتر و بەردەوام پەروەندەی تیرۆریزمی دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر مێزی كارو بیرمان دەبێت لە ئەولەویەتی كارمان دابێت.
هەربەو بۆنە دڵتەزێنەوە بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لە ریزەكانی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی تەك تەكی رێبەرایەتی حیزبە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم كادرو پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات بەگشتی و بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەش شەهیدە قارەمانە دەكەم، هیوادارم خوێنی بەناهەق رژاوی ئەو شەش رۆڵە قارەمانە بكەینە هەوێنی لێك تێگەیشتن و پێكەوە سازان بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێژیمی داگیركەر و كۆنەپەرەست و تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بژی كورد پایەداربێ كوردستان
سمكۆ یەزدانپەنا
سکرتێری گشتی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان