هاشمی رەفسەنجانی، سەرۆکی كۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری سێدارەی ئێران مرد

  • یەک شەممە, 19 بەفرانبار 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئێوارەی ئەمڕۆ (یەكشەممە 8-1-2017) رەفسەنجانی بەهۆی نەخۆشی دڵ رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو. بەپێی سەرچاوەکان، هاشمی رەفسەنجانی ئێوارەی یەکشەممە 8-1-2017 بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی تەجریشی تاران کرا و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدابوو.

هاشمی رەفسەنجانی، 82 ساڵ لە رەفسەنجانی کرمان له 1934 لەدایکبووە. جیا لەوەی کە پۆستی باڵای لە کۆماری سێدارەی ئێراندا هەبووە هاوکات یەکێک بووە لەو کەسانەی کە دەستی بە خوێنی سەرکردە و رێبەران و رۆڵەکانی گەلی کوردمان سوور بووە و یەکێک بووە لە سەرکردە باڵادەست و دەسەڵاتدارەکانی کۆماری سێدارە کە لە ماوەی دەسەڵاتیدا لە هیچ جۆرە جینایەتێک بۆ مانەوەی خۆی و هاوشێوەکانی لەدەسەڵاتدا خۆی نەبواردوە و یەکێک لە گەورە تاوانکارانی دەسەڵاتی نگریسی ئیسلامی ئێران بووە. جیا لەوانە رەفسەنجانی مۆرەی ئەسڵی بووە لە کردنە رێبەری جینایەتکاری بەناو رێبەر عەلی خامەنەیی.
مردنی ئەو جینایەتکارە موژدەیەکی خۆشە بۆ بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ژێر دەسەڵاتی رێژیم.


ناوەندی راگەیاندنی RUK

خوێندنەوە 220 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(1 دەنگدان)
بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی حیزبی
خوێندنەوە کد خبر: 825

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان