راگەیەندراوی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان بە بۆنەی 71ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی كۆماری كوردستان

  • شەممە, 02 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
لاوانی نەتەوەخواز
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان


ئەمڕۆ دووی رێبەندان 71 ساڵ بەسەر دامەزرانی یەكەم دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لە فۆرمی كۆماری و دێموكراتیك لە رۆژهەڵاتی كوردستان تێدەپەڕێت.
71 ساڵ لەمەوبەر لە وەها رۆژێكدا بۆ وەڵامدانەوە بە زەروورەتێكی مێژوویی و بەدیهێنانی ویست و خەونی لەمێژینەی نەتەوەكەمان و بۆ خەون بەتاڵكردنی داگیركەرانی كوردستان، جوامێری هەڵكەوتوو و خاوەن ئیرادە و مرۆڤی سەردەمی خۆی "قازی محەمەد" و یارانی بەوەفای خوێندنەوەیەكی باش بۆ هەلومەرجی رەخساو و بە یەكخستنی ئیرادەیەكی پۆڵایین لە دووی رێبەندانی 1945 لەشاری مهاباد و لە گۆڕەپانی چوارچراو و لەناو ئاپۆڕای جەماوەری نیشتمانپەروەر لە رێورەسمێكی بەشكۆدا توانیان دامەزرانی یەكەم دەوڵەتی مۆدێرنی كوردستان رابگەیەنن.
ئەگەرچی دەوڵەتی كۆماری كوردستان بە پیلانێكی نێودەوڵەتی و ناوچەیی زۆر زوو لەناو چوو و تەنیا 11 مانگ دەسەڵاتی بوو، بەڵام بۆ هەمیشە بووە بەشێكی گرنگ لەشوناسی نەتەوەییمان و لاپەڕەیەكی زێڕینی پڕ لە شانازی لە مێژووی نەتەوەكەماندا تۆمار كرد.
كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان هاوكات لەگەڵ بەرزڕاگرتنی یادی دووی رێبەندان و دامەزرێنەرانی كۆماری كوردستان هەر بەو بۆنە پیرۆزەوە لە چەند خاڵێكدا راوبۆچوونی خۆمان بۆ هەلومەرجی هەستیاری ئێستای كوردستان دەخەینە بەر رای گشتی:
1-كۆماری كوردستان فێری كردین كە بۆ دامەزرانی دەوڵەت هاوكات لەگەڵ رەچاوكردنی باری ئابووری و هەلومەرجی ناوچە و دنیا بەڵام ئیرادەی شۆڕشگێڕانی نەتەوەیی رۆڵی سەرەكی دەبینێت.
2-ئێستا كە لابردن و رووخاندنی دیكتاتۆرەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە بەرنامەی كاری بەشێك لە زلهێزانی جیهانی و گومانیش لەوەدا نیە كە هەر ئەو چارەنووسەش روو لە رێژیمی داگیركەر و دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات، ئەركی سەرەكی حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە كە بۆ وەڵامدانەوە بەو هەلومەرجە و قۆستنەوەی دەرفەتەكان بێ هێنانەوەی هیچ پاساوێك و بە هەست بە بەرپرسیاریەتی كردن سەر لەنوێ بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی بەرفراوان و دێموكراتیك بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان تێ بكۆشین، یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان پێشوازی لەهەر هەنگاوێكی بەكردەوە لەو پێناوەدا دەكات.
3-سەرلەنوێ كاركردن بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتمانی، دوور لە هەر چەشنە خۆ فەرزكردن و پارچەچیەتییەك، بە هەر پاساوێك بە ئەركی ئەخلاقی و شۆڕشگێڕی و حیزبی، سەرجەم حیزب و رێكخراوەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان دەزانین و داواكارین لەو پەیوەندییەدا هەنگاوی بەكردەوە هەڵبگیرێت.
4-بە سەرنجدان بە پێكهاتە و تایبەتمەندییەكانی هەر پارچەیەك لە كوردستان، دەست تێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی هەر پارچەیەك لە لایەن پارچەیەكی دیكەی كوردستان پێشێلكردنی بەها ئەخلاقی و ژێرپێ خستنی ئامانجە هاوبەشەكان دادەنێین.
5-بوون بە كەواسووری بەر لەشكر و راكێشانی دوژمنانی گەلەكەمان لەژێر هەرناوێكدا بۆ سەر هەر لایەنێكی كوردستانی بەهێڵی سوور دادەنێین و لەو پەیوەندییەشدا بێ هەڵوێست نابین.
بەرز و پیرۆزبێ یادی كۆماری كوردستان
سڵاو لە روحی بەرزی شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان
بژی كورد،
پایەدار بێ كوردستان

كۆمیتەی ناوەندی
یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
2ی رێبەندانی 2717ی كوردی
21ی ژانویەی 2017ی زایینی

 

خوێندنەوە 210 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(1 دەنگدان)
بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی حیزبی
خوێندنەوە کد خبر: 835

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان