ئافرەتێک به تۆمەتی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا

  • شەممە, 17 رەزبەر 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

بەگوتەی سەرچاوه ئەمنییەکانی تورکیا، ئافرەتێک به تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دوێنێی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا.

به گوتەی سەرچاوەکانی ئەمنیی تورکیا، "ئەندامێکی پەکەکە کە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵی لێدەکرا، لە ھەوڵدابوو بە ئۆتۆمبێل بەرەو کەمپەکانی عێراق یاخود سووریا بڕوات و دەستگیرکراوه".

به گوتەی سەرچاوەکانی حکومەتی تورکیا، سەبارەت بە تەقینەوەکه زانیاری درا ھەر ٨١ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکانی تورکیا و لەم چوارچێوەیەشدا تیمی بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر لە ئاکسەرای ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراویان وەستاند و گومانلێکراوی ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان بە ناسنامەیەکی ساختەوە دەستگیر کرد".

هەر بەپێی هەمان سەرچاوه، "٢ کەسی دیکە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و ئەوانیش دەستگیر کران و لە ئێستادا لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ رێککاری یاساییان بۆ ئەنجام دەدرێت".

هەروەها بەپێی هەندێک سەرچاوه، تاکو ئێستا ٦کەس بەو تۆمەتەوه دەستگیر کراوه.

بەهۆی تەقینەوەی دوێنێی ئیستانبوڵ که لەبەردەم بنکەیەکی پۆلیس به ماتۆرسیکلێتێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام درابوو، ١٠کەس بریندار بوون.

خوێندنەوە 310 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە جیهان
خوێندنەوە کد خبر: 691

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان