ئەمینداری‌ ناتۆ: ژمارەیەک ئەفسەری‌ تورک داوای‌ مافی‌ پەنابەریان لە وڵاتانی‌ ئەندامی‌ هاوپه‌یمانێتێه‌كه‌ کردووە

  • هەینی, 28 خەزەڵوەر 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئەمینداری‌ گشتی‌ هاوپەیمانی‌ باکووری‌ ئەتڵەسی‌ (ناتۆ) رایگەیاند، ژمارەیەک ئەفسەری‌ تورکیا کە لە هاوپه‌یمانێتێه‌كه‌ کاردەکەن داوای‌ مافی‌ پەنابەریان لەو وڵاتانە کردووە کە کاری‌ تێدا دەکەن.

ينس ستولتنبرگ لە کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل رایگەیاندووە کە "ژمارەیەک ئەفسەری‌ تورکیا کە لە فەرماندەیی ناتۆ کاردەکەن، داوای‌ مافی‌ پەنابەرێتیان لە وڵاتانی‌ ئەندامی‌ ناتۆ کردووە کە کاری‌ تێدا دەکەن".

راشیگەیاندووە کە رۆژی‌ یەکشەممەی‌ داهاتوو بۆ جاری‌ دووەم سەردانی‌ تورکیا دەکاتەوە بەمەبەستی‌ دڵنیاکردنەوەی‌ ئەو وڵاتە کە ناتۆ پشتیوانیان دەکات لە دوای‌ هەوڵی‌ کۆدەتاکەی‌ مانگی‌ تەمموزی‌ رابردوو.

ئەمینداری‌ ناتۆ ئاماژەی‌ بەوەشکردووە کە سەرجەم ئەو وڵاتانەی‌ ئەفسەرە تورکەکانی‌ داوای‌ مافی‌ پەنابەرێتیان لێیکردووە داوای‌ ئەو ئەفسەرانە هەڵدەسەنگێن و دواتر بڕیار دەدەن. بەبێ ئەوەی‌ ناوی‌ ئەو وڵاتانە ئاشکرابکات.

پێشتریش یۆنان رایگەیاندبوو کە هەشت ئەفسەری‌ تورکیا بۆ شاری‌ ئەلکساندروبولیس هەڵهاتوون لە دوای‌ هەوڵی‌ کۆدەتاکە و داوای‌ مافی‌ پەنابەرێتیان لەو وڵاتە کردووە.

دەسەڵاتدارانی‌ تورکیا دوای‌ هەوڵی‌ کۆدەتاکەی‌ 15ی‌ تەمموزی‌ 2016 هەڵمەتێکی‌ بەرفراوانیان بۆ دەستگیرکردنی‌ ئەندام و لایەنگرانی‌ بزووتنەوەی‌ خزمەتی‌ سەر بە فەتحوڵڵا گوڵەن دەستپێکرد و ژمارەیەک زۆر لە ئەفسەران و کارمەندی‌ هێزە ئەمنییەکانی‌ دەستگیرکرد.

خوێندنەوە 493 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە جیهان
خوێندنەوە کد خبر: 763

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان