مایکێل رۆبین : داوا دەکەم کە دەولەتی ئامریکا " قاسم سۆلێمانی " بەرپرسی سپای قۆدس/ی رێژیمی ئێران بکوژێت

  • چوار شەممە, 06 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

خوێندکارێکی لێکۆلەری کۆلێژی “ئەمریکەن ئینترپرایز” کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەسەر شەڕ و بارودۆخی خۆهەڵاتی ناڤینە، دەڵێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەبێ قاسم سلێمانی سەرۆکی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران بکوژێ یانیش بیوەستێنێ و پێش بە چووونە پێشی خێرای کارەکانی بگرێ............

مایکێل ڕۆبین، لەو لێکۆڵینەوەی خۆیدا کە لەلایەن کۆلێژەکەیەوە بڵاو بۆتەوە دەنووسێ: “دەبێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قاسم سلێمانی بخاتە لیستەی تیرۆرەوە و خەڵاتی گرانبایی بۆ بگیر یان بکوژەکانی دابنێ ڕێک وەک ئەو خەڵاتەی بۆ بەغدادی، ئەیمەن ئەلزەواهری، سراجەدین حەقانی سەرۆکی ڕێکخراوی حەقانی و تەیبە حافز سەعید و یاسین ئەلسوری داندراوە و تەرخان کراوە”.لە درێژەی ئەو بابەتدا هاتووە: “پێویستە لەگەڵ قاسم سلێمانی وەک خۆی مامەڵە بکرێتەوە، چون قاسم سلێمانی بەرپرسی کوشتنی چەندین ئامریکاییە” کەواتە دەبێ بکوژرێتەوە.

ڕۆبین ڕوو بە دەوڵەتی نوێی ئەمریکا واتا دەوڵەتی ترامپ دەڵێ: “دەبێ پرسی کوشتنی سلێمانی یان دەستبەسەر کردنەکەی بخاتە ڕیزی پێشەوەی کارەکانی و بەو شێوە پشتگیری لە ڕوحی کوژراوە ئەمریکاییەکان بکات و تۆڵەی ئەو کەسانە بکاتەوە کە کوژراون، بۆ ئەوەی دژمنان بزانن کوشتنی ئەمریکاییەکان چ پاداشتێکی هەیە”.لەو بابەتەدا هەروەها نووسراوە: “قاسم سلێمانی لە دەرەوەی ئێران، وێنەی تاکەکەسیی خۆی بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش واتا بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگەیێنێ و وا دەنوێنێ کە ئەمریکای پێ دەوڵەتێکی لاوازی هیچە و لە ناوچەکە هێزی خۆی دەنوێنێ کە وا نیشان بدا ئامریکا هیچی لە دەست نایە”.

ڕۆبین پێشنیار دەکات، ئەمریکا کەمپەینێک بە دژی قاسم سلێمانی بخاتە گەڕ چون ئەگەر وەک ئێستا بچتە پێش ئەوا قاسم سلێمانی هەروا ئازادانە کارەکانی خۆی دەکات، بەڵام ئەو کات ناتوانێ وا ئازاد بێت و لە ئێران دەربکەوێت و ئەو کات هاوپەیمانانی ئێران ناچار دەبن لە خۆبواردن لە سلێمانی و هەروەها دژبەران و دۆستانیشی دەزانن کە سلێمانی لاوازە و هەر بۆیەش هەر کات بیهەوێ هێزی خۆی لە گۆڕەپانەکان نمایش بکات ئەو کات دەکەوێتە مەترسییەکی مەزنەوە”.

خوێندنەوە 192 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە جیهان
خوێندنەوە کد خبر: 846

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان