سه‌رۆكی پێشووی سی ئای ئه‌ی: بڕیاره‌كانی‌ تره‌مپ داعش به‌هێزده‌كات

  • چوار شەممە, 13 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا سی ئای ئه‌ی، ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی‌ تره‌مپ ده‌بێـته‌ هۆی‌ به‌هێزبوونی‌ داعش و ئه‌و بیانوه‌ی‌ پێده‌دا كه‌ بڵێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ڕ له‌دژی ئیسلام ده‌كه‌ن نه‌ك ته‌نها توندڕه‌وه‌كان.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن لیون بانیتا وتی" بیانوویه‌كماندا به‌داعش كه‌هاوكاریان ده‌كات بۆ زیادكردنی توماركردنی چه‌كدارانی و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ زیاد ده‌كات".

رونیكرده‌وه‌، بیانوی داعش ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌وڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ڕ له‌دژی ئیسلام ده‌كه‌ن و ئه‌م شه‌ڕه‌ ته‌نیا له‌دژی توندڕه‌وه‌كان نییه‌.

بانیتا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" هه‌ركاتێك قه‌ده‌غه‌ له‌سه‌ر كه‌سانێك ده‌كرێت بۆ هاتنیان بۆ ئه‌مریكا له‌وڵاتانی ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ گومان لای من نیه‌ كه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ی ئایینه‌".

دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ڕابردوو بڕیارێكی‌ ده‌ركرد بۆڕاگرتنی‌ كاتی‌ پێشوازیكردن له‌په‌نابه‌ران له‌ شه‌ش وڵاتی‌ عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، به‌پاساوی‌ "پاراستنی‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ هێرشی‌ تیرۆریستی‌".

تره‌مپ بۆ به‌رگریكردن له‌بڕیاره‌كه‌ی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو بریاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئاینه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌و سیاسه‌ته‌ بۆئه‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌كان بپارێزێت.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ، ڕێگه‌ به‌هیچ هاوڵاتییه‌ك له‌ عێراق، سوریا، سودان، لیبیا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، ئێران نادرێت بچنه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 90 رۆژ.

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ،دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، عێراق له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریزمه‌و "ڕه‌وا نییه‌ كه‌ عێراقییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدابكرێت".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتبوو،"ئێمه‌ داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ بڕیارێكی هاوشێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ربكات،" ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌بریارێك گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی بۆ عێراق قه‌ده‌غه‌بكات.

هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در، له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ بڕیاركه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو وتی‌ " ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق ده‌ربچن".

"تۆ به‌ئازادی ته‌واو بێیته‌ عێراق و وڵاتانی‌ تر، رێگاش نه‌ده‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بچنه‌ ناو وڵاتی تۆ ئه‌مه‌ واتای‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانینه‌، پێشئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌ربكه‌ی هاوڵاتیانی خۆتان له‌ عێراق ببه‌ده‌ره‌وه‌"موقته‌دا سه‌در وای‌ وتبوو.

شه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به‌هاوڵاتیانی حه‌وت وڵاتی زۆرینه‌ی موسڵمان داویه‌تی پێدانی ڤیزا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

ئه‌وبڕیاره‌ی‌ تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌و له‌چه‌ندین شوێن له‌ئه‌مریكا دژی‌ ئه‌و بڕیاره‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.

خوێندنەوە 159 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە جیهان
خوێندنەوە کد خبر: 858

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان