مۆتەکەى کۆتاییهێنان بە بەرجام

  • چوار شەممە, 19 گوڵان 1397
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئەمشەو سەرۆککۆمارى ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، لە ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران کە بە بەرجام بەنێوبانگە، بە دڵنیاییەوە دێتە دەرەوە، بەڵام دەرفەتێک دەدرێتە کۆمارى ئیسلامى ئێران تا نیگەرانییەکانى ئەمەریکا وهاوپەیمانەکانى بڕەوێنێتەوە، بەدەر لەمە گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر ئێران زیاتر دەبن. هەرچەندە بە دەرچوونى ئەمەریکا لە بەرجام، کۆمارى ئیسلامى و وڵاتە ئەورووپییەکان هەوڵ دەدەن کە ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بمێنێتەوە.

بە پێى سەرچاوەکانی هەواڵ، سوپاى پاسداران لە سەراسەرى ئێران کەوتووەتە ئامادەباشییەکى ئاشکرانەبووەوە و بە فەرمى هێزە ئەمنییەکان و سوپاى پاسداران ئاگادار کراونەتەوە کە بگەڕێنەوە سەر خزمەتەکانیان. لە لایەکى دیکەوە بە پێى هەواڵى سەرچاوەیەکى بڕواپێکراو، دوێنێ شەوى ١٧ى بانەمەڕ، فڕۆکە باربەرییەکانى ئێران کە کەلوپەلى سەربازییان پێ بووە لە تارانەوە بەرەو دیمەشق ڕۆیشتوون و هەوڵ دراوە کە ئەم کارە بە نهێنى ئەنجام بدرێت.

هاوکات ئەگەرى ئەوە هەیە کە بە هاتنە دەرەوەى ئەمەریکا لە بەرجام، هاوپەیمان و بەکرێگیراوەکانى سوپاى قودسى ئێران لە سوریە دژ بە ئیسرائیل جووڵەیەکى سەربازى ئەنجام بدەن. بنیامین نەتانیاهۆش گوتبووى کە ئێران خەریکە بە چەکى مەترسیدار خۆى بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات.

دەرچوونى ئەمەریکا لە بەرجام، ناڕەزایەتییەکانى خەڵکى ئێرانى لە کۆمارى ئیسلامى بردووەتە نێو قۆناغێکى نوێترەوە. لە سبەینێوە کە بەرجامێک لە گۆڕێدا نەماوە، ناجێگرى و هەرجومەرجى ئابوورى بە تەواوى باڵ بەسەر ئێراندا دەکێشێت، ئەگەر چى حەسەن ڕۆحانى گوتى کۆمارى ئیسلامى تەنیا دوو سێ مانگ تووشى کێشە دەبنەوە و دواتر خۆیان دەگرنەوە، بەڵام پسپۆڕانى ئابوورى لەو باوەڕەدان کە بە دڵنیاییەوە ئێران ڕووبەڕووى داڕمانى ئابوورى دەبێتەوە.

خوێندنەوە 86 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە جیهان
خوێندنەوە کد خبر: 900

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان