چوار شەممە, 06 گەلاوێژ 1395

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی تەقینەوەكانی قامشلۆ 40 كەس شەهیدبوونە و 100 كەسی دیكە بریندارن. سەرچاوەكانی رووداو لە رۆژئاوای كوردستان دەڵێن بەهۆی تەقینەوەكان 15 ماڵ و 30 خانوو رووخاون.

سێ شەممە, 28 گوڵان 1395

له‌یادی 100 ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس پیكۆدا له‌هه‌ردوو دیوی باشورو خۆرئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سێمالكا(فیشخابوور) گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێ‌و ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كرێت، هاوكات داوای یه‌كگرتوویی كورد ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌ی كوردستان كه‌ به‌ده‌ست كورد خۆیه‌وه‌یه‌تی.

یەک شەممە, 26 گوڵان 1395

له‌شاری قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوو سیانی تریش برینداربون كه‌ برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌.

یەک شەممە, 23 رەشەممە 1394

دوای ئەوەی كە چەكدارێكی ئۆپۆزسیونی سووریە بە برینداری كەوتە دەست "ی.پ.گ"، ئاشكرا بوو كە دەوڵەتی توركیە بڕیاری هێرش بۆ سەر گەڕەكی "شێخ مەقسوود"ی دەركردووە.

یەک شەممە, 16 رەشەممە 1394

وته‌بێژی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یه‌په‌گه‌) رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌نزیك شاری‌ قامیشلو هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ته‌قه‌یان له‌ شه‌ڕڤانێك كردووه به‌سه‌ختی‌ برینداربووه‌ و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ وه‌ڵامی‌ ته‌قه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا دراوه‌ته‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزبووه‌.

شەممە, 21 سەرماوەز 1394

بەهۆی سێ‌ تەقینەوە لە شاری تەل تەمر لە رۆژئاوای كوردستان، 84 كەس بونە قوربانی.
سلێمان ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی لە جزیرە بە ئاژانسی(ANHA) ی راگەیاند: "لە ئەنجامی سێ‌ تەقینەوە لە شاری تەل تەمر، 15 كەس شەهید بوون و 69 كەسی تریش برینداربوون"، ئاماژەی بە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانییەكان كرد كە لەژێر داروپەردووكاندان و نەدۆزراونەتەوە.

پەڕەى 2 لەکۆى 4 پەڕەدا

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان