دانوستانه‌كانی‌ ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێكرد كه‌جه‌كه‌: هه‌موو شه‌ڕڤانان له‌ناوبچن سوریای پێشتر قبوڵناكرێت

  • دوو شەممە, 04 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئه‌ندامێكی‌ كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ سوریا له‌ ئه‌ستانه‌ نییه‌و هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات واز له‌ خه‌باتی ئازدایخوازی ناهێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو شه‌ڕڤانان له‌ناو بچن سوریای پێشتر قبوڵناكرێت.

بەمەبەستی كۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆی سوریا، كەماوەی شەش ساڵە لەو وڵاتە بەردەوامی هەیە ئەمڕۆ دووشەممە، دانوستانەكانی ئاشتی بەبەشداری هەریەكە لەشاندەكانی روسیا و توركیا و ئێران له‌ ئه‌ستانه‌ی‌ پایته‌ختی‌ كازاخستان ده‌ستیپێكرد.

دانوستانەكانی ئاشتی له‌ ئه‌ستانه‌
له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز، رزا ئالتون ئه‌ندامی كونسه‌ی به‌ریوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ له‌ باره‌ی دۆخی سوریا و گفتوگۆكانی ئه‌ستانه‌ و چاره‌نوسی فیدراڵی باكوری سوریا و رۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی له‌ ئه‌ستانه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ توركیا و ئێران و روسیا، هیچكامیان سوریایه‌كی دیموكراتیك ناخوازن و هه‌موویان به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌گه‌ڕێن و بۆ ئه‌وانه‌ سوریایه‌كی فاشیست یا دیكتاتۆر یان دیموكرات هیچ جیاوازی‌ نییه‌".

رزا ئالتون وتیشی "هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ئه‌ستانه‌ له‌ پاڵ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دن له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌كو سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌چونی سیستمی پێشووی سوریان و هه‌موو هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن دوای پێنج ساڵ له‌ ئابڕچوونیان، خۆیان راده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و داعش و به‌ره‌ی‌ نوسره‌ش له‌ ناویاندا".

وەفدی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە 14 ئەندام پێكهاتووه‌و تائێستا هیچ بڕیارێكیان نەداوە دوای دەستپێكردنی گفتوگۆكان دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەفدی حكومەتی سوریادا ئەنجامبدەن، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی‌ یەحیا عورەیزی، وتەبێژ بەناوی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

عوزه‌یری‌ به‌ رۆیته‌رزی‌ وت "ناچینە هیچ گفتوگۆیەكی سیاسییەوە، تەوەری هەموو شتێك سەبارەت بە پابەندبوون دەبێت بە ئاگربەست و ڕەهەندی مرۆیی بۆ ئاسانكردنی كۆ ژانەكانی خەڵكی سوریا لەژێر گەمارۆدا و ئازادكردنی دەستبەسەركراوەكان و گەیاندنی خۆراك پێیان".

رزا ئالتون ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كۆنسه‌ی‌ كه‌جه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، هێزه‌كانی سوریایی دیموكرات واز له‌ خه‌باتی ئازادیخوازی ناهێنن و فیدراڵی باكوری سوریا بۆ دواوه‌ ناگرێته‌وه‌ و تا كۆتایی سوورن له‌ خه‌باتیان "ئه‌گه‌ر هه‌موویان له‌ ناو بچن چیتر سوریای پێشوو قبوڵ ناكه‌ن".

پێشیوایه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی‌ سوریا له‌ ئه‌ستانه‌ ده‌رناچێت و بوونی‌ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی گفتوگۆكان ده‌ریده‌خات ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ری نابێت.

رزا ئالتون ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ توركیا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست شكستیخواردووه‌ و وازی‌ له‌ خه‌ونی عوسمانیه‌تی نوێ هێناوه‌ و خه‌باتی گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان و تایبه‌ت له‌ باكوری كوردستان توركیای‌ خستوته‌ دۆخێكی وه‌ها كه‌ نه‌یتوانی‌ سنوره‌كانی میساقی میللی بپارێزێت و كاتێك ئه‌وه‌ی‌ بینی توركیا سیاسه‌تی گۆڕی.

"توركیا له‌ناوخۆ سیاسه‌تی دیكتاتۆری و فاشیستی‌ په‌یڕه‌و ده‌كات و له‌ ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی دوژمنایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانی ده‌كات و خۆی ده‌پارێزێت"، رزا ئالتون وایوت.

خوێندنەوە 298 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژئاوا
خوێندنەوە کد خبر: 842

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان