بەڕێوەبەری گواستنەوە و هاتوچۆی لوڕستان داوای لێبووردنی لە کوردەکان کرد

  • شەممە, 17 رەزبەر 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی گواستنەوە و هاتوچۆی پارێزگای لوڕستان، داوای لێبوردنی لە خەڵکی کوردستان کرد، بە بۆنەی دانانی بەنێرێک لە سەر دەرگای گواستنەوەی ئەو شارە.

ڕەزا عەبدی ئاماژەی بە دانانی بەنێرێک لە سەر دەرگای گواستنەوە و هاتوچۆی شاری خوڕەم ئاوا لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کرد و ڕایگەیاند: دانانی ئەو بەنێرە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن شیرکەتێکی تایبەتەوە بووە، کە دەستبەجێ لەگەڵ تاوانبارانی ئەو کارە هەڵسووکەوتی یاسایی کرا.

ناوبراو دەڵێت؛ ئەو شیرکەتە پەشیمانیی خۆیان لە دانانی ئەو بەنێرە دەربڕیوە و ئامانجیان بێڕێزی کردن بە جلوبەرگی کوردی نەبووە و داوای لێبوردنی لە هاووڵاتییانی کورد کردووە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی گواستنەوە و هاتوچۆ گوتی؛ هەموو ئەندامانی بنەماڵەکانمان لە شاری خوڕەم ئاوا و لوڕستان جلوبەرگی کوردی لەبەر دەکەین و شانازی بە جلوبەرگی کوردیش دەکەین.

عەبدی بە نوێنەرایەتی هەموو لوڕەکانی ئێران لەو کارە نابەجێ و نائەخلاقیە داوای لێبوردنی لە هەموو هاووڵاتییانی کورد کرد.

سەرەتای ئەم حەوتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەک لە جلوبەرگی کوردی کە لە سەر دەرگای گواستنەوە و هاتوچۆی شاری لوڕستان هەڵواسرابوو بڵاو ببووەوە، کە لەسەری نووسراوە هاتنی هاووڵاتییان بە جلوبەرگی کوردییەوە قەدەغەیە.

ئەم کارەی شیرکەتی گواستنەوە و هاتوچۆی شاری لوڕستان، کاردانەوەی هاووڵاتییانی کورد و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێ کەوتەوە.

خوێندنەوە 264 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 698

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان