بێ‌ڕێزی بە زمان و فەرهەنگی کورد ناڕەزایەتی دووکاندارانی لێ کەوتەوە

  • شەممە, 17 رەزبەر 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

کاسبکاران و دوکاندارانی شاری مەهاباد لە هەمبەر بێ‌ڕێزی ڕاگەیەنەکانی حکوومەتی ئێران بە زمان و فەرهەنگی کوردی، لە هەوڵێک‌دا ناوە کوردییەکانیان لە سەر دوکانەکانیان دانا.

دوکاندار و بازاڕییانی شاری مەهاباد بە گۆڕینی ناوەی دوکانەکانی خۆیان بۆ ناوە کوردییەکان، وڵامی بێ‌ڕێزیی ڕاگەیەنەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانیان بە زمان و فەرهەنگی کوردی دایەوە.

ناڕەزایەتییی بازاریانی شاری مەهاباد لەژێر ناوی" گۆڕینی ناوی بێگانەی دوکاندارەکان بە دەستەواژەی ناوی ڕەسەنی کوردی" بووە.

دوکاندارەکان ئامانجی خۆیان لەو کارە "هەست بە بەرپرسایەتی‌کردن بۆ پاراستنی فەرهەنگی دەوڵەمەندی کوردی و بەربەرەکانی لەگەڵ نفوزی فەرهەنگی بێگانە و پێشگرتن لە بە تاڵان‌بردنی فەرهەنگی کوردی لە لایەن بانگەشەکاران" ناو بردووە.

ئەو هەوڵەی کاسبکارانی شاری مەهاباد لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوەندەکانی حکوومەتی لە شاری نەغەدە هەوڵی گۆڕینی ناوی شوێنەکان و گوڕەپانەکانی ئەو شارەیان بە زمانی ئازەری داوە و لە دانانی ناوی کوردی لە شوێنە گشتییەکان پێشگیریان کردووە.

گۆڕینی ناوی شوێن و گۆڕەپانەکانی شاری نەغەدە بە زمانی ئازەری، ناڕەزایەتی بەربڵاوی لە لایەن خەڵکی ئەو شارەوە لێ کەوتەوە.

خوێندنەوە 301 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 699

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان