لەبارەی پەرەسەندنی نەخۆشی ئایدز لە کرماشان هۆشداریی دەدرێت

  • پێنج شەممە, 22 رەزبەر 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئایدز لە کرماشان خەریکە سنووری مەترسی تێپەڕ دەکات. جێگری تەندروستی زانکۆی پزیشکی کرماشان، بۆ رەوشی ئایدز لە کرماشان لە چەمکی "زەنگی مەترسی" سوودی وەرگرتووە.

ئەو زیاتر لە هەر کەسی دیکە ئاگاداری باری تەندروستی کۆمەڵگایە. بۆیە کاتێک کار گەیشتە هۆشداریی دان، دیارە بارودۆخ هیچ باش نییە.

بەگوتەی ناهید خادمی، جێگری تەندروستی زانکۆی پزشکی کرماشان، لە هەر 10 هەزار کەس لە پارێزگای کرماشان 12 کەس گیرۆدەی ئایدزن. ژمارەی تووشبووان لەنێو شاری کرماشان زۆر زیاترە. بەجۆرێک کە لەهەر 10 هەزار کەس، 18 کەس ئایدزیان هەیە. کاتێک لە هۆشداریی جێگری تەندروستی زانکۆی پزشکی کرماشان دەگەین کە ئاماری سەرتاسەریی ئێران ببینین.

بەپێی ئاماری فەرمی لە ئاستی ئێراندا لە هەر 10 هەزار کەس 3 کەس و نیو ئایدزیان هەیە. یەکەمین حاڵەتی ئایدز لە کرماشان ساڵی 1994 دۆزرایەوە. لەو کاتەوە تا سەرەتای هاوینی ئەمساڵ ئەوانەی کە دەرکەوتبوو ئایدزیان هەیە 3 هەزار و 560 کەس بوون. کە هەزار و 200 کەسیان گیانیان لە دەستدابوو.

لەو ژمارەیە تەنیا 10 لەسەدیان ژن بوون. بەگوتەی ئیبراهیم شەکیبا، جێگری زانکۆی پزشکی کرماشان، مەزەندە دەکرێ لەم پارێزگایەدا 10 هەزار کەس گیرۆدەی ڤایرۆسی HIV بن.

پارێزگای کرماشان هەم بۆ دۆزینەوەی تووشبووان بە ئایدز و هەمیش بۆ رێژەی تووشبووان بە ئایدز لەنێو هەموو پارێزگاکانی ئێراندا، پلەی یەکەمی هەیە.

بەپێی ئاماری فەرمی لە هەموو ئێراندا 31 هەزار کەس گیرۆدەی ئایدزن. ناهید خادمی، جێگری تەندروستی زانکۆی پزشکی کرماشان دەڵێت: "چونکە ئاماری راستەقینەی تووشبووان لە بەردەستدا نییە، ئاماری راستەقینەی ئایدزییەکان تا 100 هەزار کەسیش بەرز دەبێتەوە".

بەگوتەی خادمی، پێشتر گرنگترین هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە پارێزگای کرماشان لەڕێی بەکارهێنانی ماددەسڕکەرەکانەوە بوو. بەڵام پەیوەندییە سێکسییەکان ئێستا خەریکە جێگای دەگرێتەوە. بۆ نموونەش زۆربەی ئەو ژنانەی ئایدزیان هەیە، لەڕێی هاوسەرە موعتادەکانیانەوە گیرۆدە بوون.

ناهید خادمی دەڵێت: ژمارەی ژنان، منداڵان و مێرمنداڵانی گیرۆدەبوو بە ئایدز روولە زیاد بوونە و تەمەنی تووشبوون بە ئایدزیش هاتووەتەخوارەوە.

خوێندنەوە 405 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 707

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان