دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد ئێعدام کران

  • یەک شەممە, 03 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

سەر لە بەیانیی دوێنێ ٢ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارە دران.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییەی بە ناوەکانی"سینا حوسێن‌پوور" تەمەن ٢٢ ساڵ و "قەبل علی مەردانی" خەڵکی ورمێ ڕاگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوەیە، سینا ماوەی چوار ساڵە لە زینداندایە و لە بەندی لاواندا بووە و قەبل عەلی مەردانیش لە بەندی ١٤دا بووە.

مەردانی کە بە تۆمەتی کرێن و فرۆشتنی ٣٠٠ گرەم ماددەی هێرۆئین دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشینی "ئێم ئێس" لە بێهداریی زینداندا لە ژێرچاوەدێری‌دا بوو.

هەر دوو زیندانی پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرا بوون و ڕۆژی هەینی بۆ ژووری تاکەکەسی گوێزرابوونەوە.

مانگی ڕابردوو(بەفرانبار) حەوت هاووڵاتی لە زیندانە جیاوازەکانی شارەکانی کوردستاندا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دران.

ساڵی پار ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە لە پاش چین، ئێران دووهەمین وڵاتە لە بواری ئێعدامدا.

خوێندنەوە 229 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(1 دەنگدان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 838

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان