20کۆلبەری شاری سەردەشت ژێر بەفر کەوتن

  • یەک شەممە, 10 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

به‌هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه‌ 20 كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ نزیك گوندێكی سه‌ر سنور ژێر به‌فر ده‌كه‌ون، به‌رپرسی مانگی سوری سه‌رده‌شتیش ده‌ڵێت: تائێستا 12 كۆڵبه‌ریان ده‌رهێنراونه‌ته‌وه‌ كه‌ چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چاره‌نوسی هه‌شت كۆڵبه‌ریش نادیاره‌.

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی كاری كۆڵبه‌ری سه‌ردانی سنوری قه‌زای پشده‌ر ده‌كه‌ن، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له‌ نزیك گوندی بێورانی سه‌رووی سه‌ر به‌شاری سه‌رده‌شت، توشی ڕوداوی هه‌ره‌سهێنانی به‌فرده‌بن و به‌وهۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌میان ده‌كه‌ونه‌ ژێر به‌فره‌كه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فایه‌ق عه‌بدوڵا زاده‌ - به‌رپرسی مانگی سوری سه‌رده‌شت، ڕایگه‌یاند؛ له‌ ڕوداوه‌كه‌دا 20 كۆڵبه‌ر كه‌ سه‌رجه‌میان گه‌نجن به‌ركه‌وتوون، تا ئێستاش توانراوه‌ چاره‌نووسی 12 كۆڵبه‌ریان ئاشكرا بكرێن، كه‌ چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وانه‌ی تریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێریدان.

وتیشی: چاره‌نووسی هه‌شت كۆڵبه‌ره‌كه‌ی تر هێشتا دیار نییه‌و ئێستا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ هاوكاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ سه‌رقاڵی‌ گه‌ڕانن بۆ دۆزینه‌وه‌یان.

خوێندنەوە 270 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 856

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان