ڕێژیم لەبرى چارەسەر زیندانى مەهاباد گەورەتر دەکاتەوە

  • چوار شەممە, 19 گوڵان 1397
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

لە مەهاباد لەبرى پێشگرتن لە هاتنەناوەوەى ماددەى هۆشبەر و حەبى نایاساغ بۆ شارەکە کەچى ئەو زیندانەى کە بە ناوى ناوەندى چارەسەرى ماددەى هۆشبەرەوە دانرا، بڕیار دراوە گەورەترى بکەنەوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ى بانەمەڕ، ئەنجوومەنى ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ماددەى هۆشبەرى شارى بانە کە لە قائیمقامیەتى شارەکە بەڕێوە چوو و تیایدا سەرۆکى تۆڕی تەندرووستى و دەرمان تیایدا بەشدار بوون، باس لەوە کرا کە لە شارى مەهاباد تا دێت دۆخى خراپتر دەبێت لە ڕووى زیادبوونى تووشبووەکانى بە ماددەى هۆشبەر.

بە هۆى زیادبوونى ماددەى هۆشبەر و حەبی ئاڵوودەکەر و ماددەى گوڵ لە نێو لاوان و جەحێڵەکان، تا دێت ژمارەى ئاڵوودەبووانى ئەم ماددە و حەبانە لە شارى مەهاباد لە زیادبووندان و حکومەتى ئێرانیش بە پێى پێویست پێیان ڕا نەگەیشتووەو هەوڵى چارەسەرى جددى نەداوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە بە پێى ئەو ڕاپۆرتانەى کە لە دانیشتنەکەدا خراونەتە ڕوو، ٤٤٠ کەسى ئاڵوودەبوو بە ماددەى هۆشبەر لە شارى مەهاباد لە بن چاودێریدان.

ڕێژیمى کۆمارى ئیسلامى لەبرى نەهێشتنى هاتنە نێوەوەى ماددەى هۆشبەر و حەبى یاساغ بۆ نێو شارەکە، دەیهەوێت زیندانى دەستبەسەرکردنى ئاڵوودەبووان گەورەتر بکاتەوە. شایەنى باسە ئەم ئەنجوومەنە بڕیارى داوە کە ١٤٠٠ ساڵ مەترى چوارگۆشە بە زیندانەکەوە زیاد بکات کە ئێستا ٧٠٠ کەسى تێدا بەند کراون لەبرى چارەسەر، لە کاتێکدا وەک خودى ئەو ئەنجوومەنانەى تەندرووستى و ڕووبەڕووبوونەوەى ماددەى هۆشبەر ددانیان بەوەدا ناوە کە "زیندانەکە تەنیا ڕێگەى ١٨٠ کەسى تێدا دەبێتەوە بەڵام ئێستا ٧٠٠ کەسى تێدا جێگیر کراوە"، بە قسەى یەکێک لە چالاکانى ئەم بوارەیش ئەم کارەى حکومەت تەنیا لە ژێر ناوى چارەسەردایە دەنا خۆى دروستکردنى کێشەى دەروونییە بۆ ئەو کەسانەى دەستبەسەر دەکرێن.

خوێندنەوە 117 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 899

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان