ئەمڕۆ ساڵڕۆژی بۆردومانی کیمیایی سەردەشتە

  • پێنج شەممە, 07 پووشپەڕ 1397
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

31 ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی 7ی پووشپەڕی ساڵی 1366ی هەتاوی (1987/6/28) حکوومەتی بەعس شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کرد کە تێیدا 110 شەهید و زیاتر لە 800 کەسیش بریندار بوون.

ئەو بۆردومانە کیمیاییە کە ساڵێک پێش کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق بوو، کاتژمێر 4:14 خولەک و بە غازی کیمیایی لە چوار شوێنی پڕ حەشیمەت و سڤیلی شاری سەردەشت و دوو خاڵی دەوروبەری شاری سەردەشت داوە و جیا لە شەهید بوونی 110 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 800 کەس، هێشتا پاش 31 ساڵ ئاسەوارە دەروونی و جەستەییەکانی ئەو ڕووداوە کە بە "دەستە خوشکی هەڵەبجە" ناسراوە، لەسەر خەڵکەی ئەو شارە ماوە.

دوای شەڕی یەکەمی جیهانی، سەردەشت یەکەم شاری جیهانە کە بووەتە قوربانیی بۆردومانی کیمیایی

هەرچەند کۆمەڵەی پشتیوانی لە بەرکەوتوانی کیمیایی سەردەشت ساڵانێکی زۆرە دامەزراوە و لەڕووی یاساییەوە زۆریان هەوڵ داوە بۆ قەرەبووی ئەو ڕووداوە، بەڵام هیچکاتێک لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە ئاستی عێراقدا و لە کاتی داداگاییکردنی سەرانی بەعسدا پرسی کیمیایی بارانی سەردەشت نەخراوەتە بەرباس.

بە سەدان کەس لە بەرکەوتوانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت، توانایی ژیان و گوزەران و چارەسەری پزیشکیان نییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە ئاست ژیان و چارەسەکردنیاندا کەمتەرخەمن و ساڵانە و ناو بەناو لە بێ ئیمکاناتی و نەبوونی دەرمان و چارەسەدا گیان لەدەست دەدەن.

خوێندنەوە 100 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە رۆژهەڵات
خوێندنەوە کد خبر: 907

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان