130 ملیۆن ئافرەت لە جیهان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

  • شەممە, 07 سەرماوەز 1394
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

" شەهیندۆخت مۆلاوێردی" جێگری سەرکۆماری ئێران سەبارەت بە پرسی ئافرەت و خێزان ڕایگەیاند؛ 130 ملیۆن ئافرەت لە 22 وڵاتی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی چەندین جۆری توندوتیژی بوونەتەوە.

توندوتیژی لەدژی ئافرەتان سەرەتا لەلایەن خێزانەوە و دواتر کۆمەڵگە و پاشان لەلایەن حکوومەتەکانەوە ئەنجام دەدرێ. لەگەڵ ئەوەی کە ئافرەتان لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕووبەڕووی جیاوازیی ڕەگەزی و توندوتیژی دەبنەوە، بەڵام حکومەتەکان سەبارەت بەو پرسە کەمتەرخەمن.

ئامارەکان دەریدەخەن کە لە هەر سێ ژن لە جیهاندا یەکیان ڕووبەڕووی توندوتیژی ڕەگەزی دەبێتەوە.

35٪ ی ئافرەتان لە جیهاندا توندوتیژیان بەرامبەر ئەنجام دراوە ئەوە لە حاڵێک دایە کە هێندێک لە ئامارەکان لەمبارەیەوە ئاماژە بە 70٪ دەکەن.

 700 ملیۆن ژن لە سەردەمی منداڵیدا و بەرلە گەیشتن بە تەمەنی  15 ساڵی هاوسەرگیری دەکەن.

 سەرەڕای سووڕی توندوتیژی لە منداڵییەوە کە بەرادبەر بە ژنان ئەنجام دەدرێ، کاریگەرغی میدیاکان، بەکار‌هێنانی ماددە هۆشبەرەکانیش هۆکارن بۆ زیادبوونی تووندوتیژی مەدژی ئافرەتان.

نایەکسانغی ئابووری و دەسەڵاتخوازغی پیاوانیش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زیادبوونی توندوتیژی لەدژی ژنان هەیە.

لە ماوەی دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ژنان کەوتوونەتە بەر شاڵاوی جۆرەکانی توندوتیژی لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە و بەردەوام چالاکانی ژنان و مافی مرۆڤ دەخرێنە بەندیخانە و ئەشکەنجە و ئازار دەدرێن.

 

خوێندنەوە 281 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە ژنان
خوێندنەوە کد خبر: 318

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان