دوو ملیۆن و نیو ژن لە ئێران سەرپەرشتی خێزانن

  • شەممە, 07 سەرماوەز 1394
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئەرکی سەرپەرشتی دوو میلیۆن و نیو خێزان لە ئێران، لەسەر شانی ژنانە، ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە، کە زۆرینەی ئەو ژنانە یان لە هاوسەرەکانیان جیا بوونەتەوە، یان هاوسەرەکەیان گیانی لەدەست داوە.


‌‌"‌حەبیبوڵڵا مەسعوودی" جێگری ئیدارەی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا گوتوویەتی: بەپێی ئامارەکان 2 میلیۆن و نیو خێزان لە ئێران لەلایەن ژنانەوە بەخێو دەکرێن.

ناوەندی ئاماری ئەو رێکخراوە هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو ئافرەتانە، یان هاوسەرەکانیان مردوون، یان لێکتر جیا بوونەتەوە.

 رێژەی تەڵاق لە ساڵانی رابردوودا لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئامارەکان دەری دەخەن لە بەرانبەر 1٪ هاوسەرگیریدا 22.6٪ ژن و پیاو لێکتر جیا دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەو ناوەندە بلاوی کردۆتەوە 1200 ئافرەت لە ئێران لە بنکەکانی داڵدەی ئافرەتان دەژین.


هاوکات شارەوانیی تارانی پایتەختی ئێران بڵاوی کردەوە،  15 هەزار ئافرەت لە ئیران لەسەر شەقام دەژین، کە 90٪ یان ئەو کچانەن بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی مالەکانیان جێدەهێڵن و 10٪ ئەو ژنانەن کە لە پەیوەندی خۆشەویستیاندا سەرکەوتوو نەبوون.

 

خوێندنەوە 465 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە ژنان
خوێندنەوە کد خبر: 319

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان