لە یادی فەرماندەی لێهاتووی گەلەکەمان ، شەهید رەشیدی یەزدانپەنا

  • یەک شەممە, 22 خەرمانان 1394
  • نووسراوە لەلایەن:  ناوەندی راگەیاندنی" RUK"
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

راگەیاندروای کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

بە بۆنەی 35ەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی فەرماندە رەشید یەزدانپەنا

هاونیشتمانانی خۆراگر

شۆرشگێرانی نەتەوەیی

ئەو نەتەوەیەی کە نیشتمانی داگیر کرابێ رۆڵەکانی هەرگیز نابێ شمشێریان بچێتە کاڵان . هەر لەو رۆژەوە کوردستان داگیر کراوە بەرهەڵستکارانی داگیرکەران ، رۆڵە بە ئەمەگەکانی نەتەوە ماف زەوت کراوەەمان رۆژ نەبوو بە دەیان شێرە کچ و شێرە کۆریان لەو رێگایەدا ، رێگای وە دەست خستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی و گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ، خوێنی خۆیان خەڵاتی نیشتمان نەکەن .فەرماندە رەشید یەزدانپەنا ، نموونەیەک لەو رۆڵە بر ئەمەکانەی کە لە تەمەنێکی زۆر لاویدا چەکی پیرۆزی بەرگری لە وڵاتی کردە شان بۆ راماڵینی داگیر کەرانی وڵاتەکەی و ، هەر لەو رێگا پیرۆزەشدا گیانی فیدا کرد.


٣٥ ساڵ لەمەوبەر لە وەها رۆژێکدا ٢١ی خەرمانانی ١٣٦٢ی هەتاوی ، بەرانبەر بە ١٢ سێپتامبری ١٩٨٣ دەستەیەک لە پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان بەمەبەستی وەشاندنی گورزی پێشمەرگانە لە هێزە داگیرکەرەکان بە فەرماندەیی کاک رەشید یەزدانپەنا ، لە چەند قۆڵەوە چوونە ناو شاری بۆکان ، شاری پێشمەرگە پەروەر ، شاری ئەسعەد حوسێنی ، شاری تاهیر و ئەسعەدی سەیدئەحمەدی ، شاری سوارە مەعروفی ، شاری جەعفەری شەفیعی ، شاری شەرەفکەندی و شاری سەعیدی یەزدانپەنا. لەو هیرشە شۆڕشگێڕانەیەدا کە پێشمەرگەکانی ناوچەی مۆکریان بە فەرماندەیی کاک رەشید کردیانە سەر مۆڵگەکانی جاش و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران پتر لە ٧٠ خۆفروش و پاسدارانی رێژیم کوژران و دەیانی دیکەیشیان لێ بریندار بوون ، ئەم شەرە قارەمانانەیە لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەشەو تاکو ٦ی بەرەبەیانی ئەوشەوە درێژەی خایاند و بەدرێژایی شەو سێگۆشەی شاری بۆکان کەوتبوە دەست پێشمەرگەکانی کوردستان، لە هەمان شەری قارەمانانەدا فەرماندەی لێهاتووی دەستە پارتیزانەکانی ناوچەی موکریان کە بەردەوام دڵە بە توانا و پڕ لە هومیدەکەی بۆ کورد و کوردستان لێیدەدا و هەروەک هەمیشە بۆ خۆی هەمیشە دەیگوت تاکوو داگیرکەریک لە وڵاتەکەمان دا مابێت پشوودان بۆ پێشمەرگە رەوا نیە، هەر بەو مەبەستەش شەو نەبوو کە خۆی و هاورێیانی هێرش نەبەنە سەر یەکێک لە مۆڵگەکانی پاسدارانی رێژیم و بەدەیان داگیرکەر بەسزا نەگەیەنن، لەو شەوە پڕ لە دەستکەوتەدا کە شاری بۆکان نوقمی خۆشی سەرکەوتنەکەی کاک رەشید و هاورێیانی بوو و بەو چەشنە شاهیدی دەست و پەنجە نەرم کردنی رۆڵەکانی خۆیان بوون لە گەڵ هێزی عەجەم ، بە داخەوە لە دەسترێژێکی ناجوامێرانەی دوژمندا دڵە گەورەکەی فەرماندەی جێگای متمانەیان لە لێدان دەکەوێت و شەهید دەبێت .

کاک رەشید یەزدانپەنا ناسراو بە سمکۆ لەو تەمەنە کەمەیدا فەرماندەیی دەیان شەری قارمانانەی لە شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو.

کومیتەی ناوەندی یەکێتیمان بەبۆنەی 35ەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونی فەرماندەیی بەتوانا ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان،

براگەورەکەی هاورێ سمکۆ یەزدانپەنا سکرتێری گشتی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، کوری گەورەی سەرۆکی سیمبۆلیکی یەکێتیمان (دایە خانم) وێرای هاوخەمی دەربرین بۆ بنەماڵەی شۆڕشگێرەکەی و هاورێیانی درێژەدەری رێبازەکەی ، لە هەمان کاتیشدا پەیمان نۆی دەکەینەوە کە تاکو سەر ، تاکو گەیشتن بە ئاواتەکانی شەهید رەشید و سەرجەم شەهیدانی کوردستان کە گەیشتنە بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ، بۆ ساتێکیش پشوو نەدەین و ، بە بەردەوامی رێبواری ئەو رێگا پیرۆزە بین .

سڵاو لە گیانی فەرماندە رەشیدی یەزدانپەنا و هەموو شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان

بژی کورد پایدار بێ کوردستان کومیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

21خەرمانانی 2715کوردی بەرانبەر بە ١٢ سێپتامبری 2015زاینی

خوێندنەوە 950 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(1 دەنگدان)
بڵاوکراوەتەوە لە راگەیەندراو
خوێندنەوە کد خبر: 312

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان