دیداری شاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بارەگای یەکێتیمان لەشاری هەولێر بە مەبەستی بەرینترکردنی خەبات دژی ڕێژیمی ئێران

  • پێنج شەممە, 07 گەلاوێژ 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  Rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

رۆژی ٢٧/٧/٢٠١٦ بەرامبەر بە ٦/٥/١٣٩٥ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دۆست و هاوپەیمانی یەکێتیمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز محەمەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی و محەمەد ساڵح قادری و دارا ناتق ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بە سەردانێکی دۆستانە لە بارەگای یەکێتیمان لەشاری هەولێر لە لایەن خاتوو ئامینە یەزدانپەنا سەرۆکی سێمبولیکی یەکێتیمان و بەڕێز سکرتێری گشتی یەکێتیمان هاوڕێ سمکۆ یەزدانپەنا و هاوڕێ شاپور دەوڵەتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لێ کرا.

شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو دیدارەدا باسی لە گرنگی ستراتژی گرێدانی خەباتی شار و شاخ، کە ستراتژییەکی نیشتمانی و نەتەوەییە کرد و وتیان پێویست دەکات هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەر لە جیاوازی فکری و ڕێکخستنیەکانی نێوانیان، بتوانن لە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕیژیمی داگیرکەر بۆ مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانی خەڵکی ڕۆژهەڵات، تێکۆشانی خۆیان هەماهەنگ و بەرفراوانتر بکەن.

لە درێژەی دیدارەکەدا هاوڕێ سمکۆ یەزدانپەنا وێڕای بەخێرهاتن و دەستخۆشی کردن لە شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پشتگیری و هاوکاری یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی بۆ هەموو جۆرە خەباتێکی سیاسی و چەکداری بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تر بە شاندی میوان راگەیاند و ئامادەیی یەکێتیمانی بۆ هەموو جۆرە خەباتێک دژ بە رێژیمی داگیرکەری ئێران دووپات کردەوە.

شایانی باسە کە هەر لەو دیدارەدا چۆنیەتیی رێکخستنی خەباتی جەماوەری و هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حیزب و هێزی لایەنە سیاسییەکان رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکخستنی گوتار و تێکەڵ بوونی زیاتر بە گەلی کوردمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان خرانە بەر باس گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

خوێندنەوە 588 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(1 دەنگدان)
بڵاوکراوەتەوە لە راگەیەندراو
خوێندنەوە کد خبر: 624

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان