راگەیاندراوی کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵوەگەڕی بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران

  • پێنج شەممە, 21 رێبەندان 1395
  • نووسراوە لەلایەن:  rukurdistan
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

هاونیشتمانییانی خۆڕاگر

نەتەوە بندەستەکانی ئێران

حێزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

٣٨ ساڵ لەمەوبەر لە پاش ململانەیکی بێوچان و شۆڕشێکی دورو درێژ لە لایان نەتەوە بندەستەکانی جۆگڕافیای سیاسی ئیران و قۆربانیدانێکی بێ ئەژمار لە پێناو دەستەبەر کردنی مافی ڕەوای چارەنوس ، کە دەکرێت ئاماژە بە شۆرشگێڕانی وەک سەردار "سمکۆ شکاک" و "قەدەم خێری لۆڕ" و "سەتار خان و باقر خانی" ئازەری و میرزا "کوچەک خانی" مازەندەرانی و تا دەگاتە " قازی محەمەد" و "پیشەوەری" و دەیان سەرکردەی دیکەی " کورد و ئازەری و تۆرکمان و عەرەب و بەلوچ و فارس " لە دژی رەزا خان و حەمەرەزای کۆڕی ، بەلام مخابن لە پاش ڕوخانی سیستمی سەرکۆتکەری پاشایەتی بنەمالەی " پەهلەوی " ، شۆڕش و ئاکامەکەی لە پیلانێکی نێودەوڵەتیدا بە لاڕێدا بردراو لە لایان گروپێکی پان ئێرانیستی مەزهەبگەرای فەناتیکەوە لە ژیر ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕەنجی خوێن و ئارەقەی گەلانی مافخواز دزراو ، تاکو ئێستاش کە ٣٨ ساڵ بەسەر ئەو گۆڕنکاریە مەزنەدا تێدەپەڕێت، گەلانی بندەستەی ڕێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی و گەلی کوردی رۆژهەڵات بە تایبەتی بەردەوامن لە ململانێی خوێناوی بۆ دەستەبەر کردنی مافی دیاریکردنی چارەنوس.

 

کۆمیتەی ناوەندی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە ٣٨مین ساڵوەگەڕی بە لاڕێدابردنی شۆڕشی گەلانی بندەستەی ئێران و بە سەرنجدان بە هەلومەرجی ئێستای جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لە چەند خاڵێکدا ڕای خۆی دەخاتە بەر ڕای گشتی:

١-ئەزمونی تاڵی دزینی ڕەنجی گەلانی مافخۆازی و دەسەڵات و حاکمیەتی ٣٨ ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەمان پێدەڵێت کە جۆگڕافیای سیاسی ئێران و دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی پان ئێرانیستەکان لە ژێر هەر ناوێک دا ، جێی متمانە و پێکەوە ژیان نییەو بۆ دەستەبەر کردنی مافی دیاریکردنی چارەسوس تەنیا ڕێگا " هەڵتەکاندنی ئەو جۆگرافیای ئێستایە" و نەتەوەکانی کورد و بەلوچ و عەرەب و ئازەری لە سەر خاکی خۆیان زۆرینەن و تەنیا بە دامەزراندنی دەولەتی نیشتمانی خۆیان دەتوانن پارێزگاری لە شۆناسی نەتەوەی خۆیان بکەن.

٢-بەسەرنجدان بە ڕەوڕەوەی چارەنوسی دیکتاتۆڕانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و هەڵوێستی نۆێی دەولەتی ئامریکا بەرانبەر بە کرداری ڕێژیمی ئێران و لەبەرچاو گرتنی ئەگەری پێکدادانی نیزامی ،دەبێت ئۆپۆزسیۆنی پێکهاتو لە نەتەوە بندەستەکان و حێزبەکانی خۆازیاری مافی دیاری کردنی چارەنوس بێ دواکەوتن لە خەمی بەرەیەکی دێمۆکراتیک دابن بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و پێشگرتن لە دووبارە بونەوەی پیلانی نێودەولەتی  و سازانەکانی پشتی پەردەی نەیارانی مافی رەوای چارەنوسی سیاسی هەرکام لە گەلانی بندەست.

٣-هەر لەو پێوەندیەدا . داواکارین کەحێزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بێ هێنانەوەی هەر چەشنە بڕوبیانویک لە هەوڵی کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی پێکهاتو لە سەرجەم لایەنەکان و کەسایەتیە نیشتمان پەروەرەکاندا بین بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی رۆژهەلاتی.

بژی هەر چەشنە دەستپێشخەریەک بۆ هەڵهێنانەوەی هەنگاوی بەکردەوە بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی.

 

بژی کورد  

پایەدار بێت کوردستان

                                               

                                                         کۆمیتەی ناوەندی 

                                                 یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

                                          ٢٢ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی

                                          ١٠ی فێورییەی ٢٠١٧ی زاینی

خوێندنەوە 294 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە راگەیەندراو
خوێندنەوە کد خبر: 881

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان