ستراتژی ئازار دەری کشانەوەی ئەمریکا لە گۆڕانکارەکانی جیهان

  • شەممە, 02 خاکەلێوە 773
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

 لە ئۆکراین هەموو شتەکان رژاوەتە یەک و هەرج ومەرج ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

لە ئێراق بۆمب نانەوە رۆژانە گیانی خەڵکانیکی بیتاوانی زۆر دەگرێت و لە سووریە تاقمێک کە خۆی لە ئەلقائیدە جیا کردووەتەوە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە حکومەتێکی بۆ خۆی خستووەتە رێ و، باقی ڵاتەکەی بۆ بەشار ئەسەد بە جێهیشتووە تا بە بوردمانی کردنی خەڵک بە بۆمبی کلورین بە سەر ژن و منداڵ و پیرو گەنج گیانی خەلک بستینێ.

لە لایەکی دیکەیشەوە وڵاتانی عەرەبی کەنداو تێدەکۆشن بۆ بە دەست هێنانی بۆمبی ئەتۆمی تا بە وتەی خۆیان لە بەرانبەر هەڕشەی ئێرانی ئەتۆمی ئامادە بن .

لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی خۆبەرێوبەری فەلستینی کە لە لایەن یارمەتی ئابووری رۆژئاوا پشتگیری دەکرێ ، لە نێوان بەرپرسانی فەتح و حەماس ئاشتی بەرقرارە و تیرۆریستەکانی گروپە رادیکاڵەکانی فەلستینی لە غەزە جەوڵان دەدەن.

لە میسریش سەربازە خۆویستەکان حکومەتێکی خوێناویان پێکهێناوە، کە نەیارانی خۆیان کۆمەل کۆمەل دەگرن و لە سێدارەیان دەدەن.

لە هێندیک لە ناوچەکانی جیهان رووسیە ملهۆری دەکات و کێشە دەنیتەوە و لە ناوچەی دەریای باشووری رۆژهەڵاتی دوور چینییەکان خەرێکی ئاژاوەگێڕی لە هێندێک لە دەراوسێکانیان .

 لە ناوچەگەلێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئیسلامیە سیاسیەکان خەرێکی بەدەست هێنانی هێزن و لە هێندیک ناوچەی دیکە بەتەواوەتی لەناو چوون و سەرکوت کراون.

بەم حاڵە ، لە هەمووی ئەم حاڵەتە نمایش کردنی هەرج ومەرج و مەترسیە ، بابەتێکی یەکسان دەبینرێ ، هێزەکانی ناوچەیی ، گروپە تۆندرەوەکان و تێرۆریستەکان و ...هتد هەر هەموویان بە خیالێکی ئاسودە خەرێکی زۆرگۆتن و غارت و سەرکۆتن ، چونکە هەڕەشەی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا بۆ سەرکۆت کردن و بەرگرێ کردن لە کەردەوەکانیان رۆژ لە دوای رۆژ کەم رەنگ تر و بێبایخ تر دەبێ تەنانەت لە زۆرێک لەو حاڵەتانە خۆی دەرفەتی بۆ رەخساندوون.

بەڵام ئەم کشانەوەی ئەمریکا لە ژێر دەسەڵاتی ئۆباما جۆرە لە گەڵ سیاستی '' کشانەوە بۆ نێو سنوورەکانی خۆی بۆ بەرگری نەتەوەیی'' لە ساڵەکانی دەیەی 1930وەک یەک نییە .

 شێوازی کشانەوەی ئەمریکا لە دوای شەڕی ئێراق زۆر بەربەڵاوتر بووتەوە  ''،لئون ویزلیتر'' سەرنوسەری مەجەلەی '' نیوری پاپلێک '' ناوی ناوەتە '' کشانەوەی هەتاهەتایی ''.

ئەو دەڵیت ، هەموو پێکهاتەکانی ئەم کشانەوەی بێ وەستانە لە مەترسی کێشەیەکی دووبارەی وەک ئێراق سەرچاوە دەگری .

 هەموو سیاسەتی دەرەوەی ئۆباما ئێستا تەنها لە متمانە بەخشین بە هاوپەیمانەکانیەتی، بە ژاپۆن سەبارەت بە چین متمانە دەدات ، بە هاوپیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست متمانە دەدات، بە ئۆکراین سەبارەت بە رووسیە متمانە دەبخشێ،بەڵام ئەم متمانە بخشینانە پووچە لە هەرجۆرە بابەتێک، چونکە لە ئابڵۆقەی ئابووری تێپەر ناکات.

رەنگە بتوانین بۆ نمونەی ئەم ستراتژییە ، کشانەوەی بێ وەستانی ئامریکا لە برانبەر رژیمی سووریە ناو بەرین کە ئۆباما دوای راگەیاندی ستراتژی فەرمی ئەمریکا سەبارەت بە هێڵی سوور کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە شەڕی ناوخۆیی سووریە ، کاتێک ئەم چەکانە هەر لە لایەن ئەسەد دژ بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان بکار دەبرێت ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیشانی داوە کە '' هێڵی سوور''ی  بەرباسی ئەو لە لایەن زلهێزێک نییە کە قسەی لە گەڵ کردەوەی، یەک بێت.

خوێندنەوە 1907 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 208

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان