• ) نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان(
بەستنی کونگرەی نەتەوەیی و هەلومەرجی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

  • شەممە, 02 خاکەلێوە 773
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

هه‌روه‌ک له‌ وتاره‌کانی پێشوترم دا به‌ مانشێتی جۆراوجۆره‌وه‌ باسم لێوه‌کردوه‌ ، که‌ بۆ نمونه‌ وه‌بیر خوێنه‌ری به‌رێزی دێنمه‌وه‌  وتاری '' با به ‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بچین'' ئه‌و وتاره‌م له‌ ساڵی 2008 دا نوسی

 ، له پاش ئه‌وه‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی  پێشکه‌ش به‌ پارله‌مانی کوردستان کرد و داوای ئاماده‌کاری و خۆسازدانی کرد. دوهه‌مینان له‌ مانگی ئاگوستی ئه‌و ساڵ دا له‌ ژێر ناوی ''ته‌نها کلیلی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هاوده‌نگیه''‌.

ئێستاش له‌ دوایی دانیشتنه‌کانی هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک خۆیان باسیان لێوه‌ کردوه‌ یه‌کێک له‌ ته‌وه‌ره‌کانی باس و خواستی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاماده‌کاریه‌کانی بوه‌.

هه‌ر وه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ ماڵپه‌ره‌ ئینترنێتیه‌کانی کوردانی رۆژهه‌ڵات دا هاتوه‌، له‌ ژێر ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و بێ ئاگایی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( مه‌به‌ست ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات تایمزه‌)،
زۆر راسته‌ ، ره‌نگه‌ هیچکام له‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و پێوه‌ندیه‌ دا شتێکیان به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی یا خود باشتر وایه‌ بڵێین له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستانه‌وه‌ پینه‌گه‌شتوه‌.
لێره‌ دا ئه‌و پرسیاره‌ دروست ده‌بێت له‌ تاوتوێ کردن و خۆ ئاماده‌ کردن بۆ  کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستانه‌وه‌‌ ، ته‌نها حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن که‌ به‌ فه‌رمی هیچ شتێکیان پێ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ ، یان نوێنه‌رایه‌تی 3 پارچه‌که‌ی دیکه‌ش هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ن؟
ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نیا حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م بابه‌ته‌ له‌ ئێستا دا بێبه‌ری کرابێتن ، ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌ دوای هۆکاره‌کانی دا بگه‌ڕیین و لای خۆمان پرسیار دروست که‌ین، بۆ؟
بڵێی ، ئه‌گه‌ر سه‌رکرادیه‌تی سیاسی باشوری کوردستان سه‌باره‌ت به‌ خۆ ئاماده‌ کردن بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ندی به‌ نوێنه‌رانی باکوری کوردستانه‌وه‌ کردبێت ، پێوه‌ندی به‌ کێوه‌ کردبێت؟ ده‌م راستان و نوێنه‌رانی باکوری کوردستان کێین ؟ هه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش بۆ رۆژئاوای کوردستان ده‌کێن، ئه‌ی نوێنه‌رانی رۆژئاوای کوردستان کێن؟

ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌ خۆمان نه‌شێوێنین و راستیه‌کان وه‌ک خۆی ببینین ، ئه‌وه‌ له‌ باکوری کوردستان ئه‌و هێزه‌ی که‌ بزوێنه‌ره‌ و دور و نزیک راوێژی پێده‌کرێت له‌ 2 هێز به‌ده‌ر نیه‌  واته‌ پارتی کرێکارانی کوردستان pkk  پارتی ئاشتیو دیموکراسی bdp که‌ پێوه‌ندی ئه‌و دوه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌که‌س شاراوه‌ نیه‌ .

له‌ رۆژئاوای کوردستانیش به‌ خۆشیه‌وه‌ له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵ دا که‌ به‌هاری عه‌ره‌بی و شه‌پۆلی دیموکڕاسی خوازی  رووی له‌ سوریه‌ش کردوه‌ حیزب و رێکخراوه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ له‌ کوردستانی له‌ په‌ڕته‌وازه‌یی ده‌رهێناو ئێستا له‌ ئێئتلافێکی باش دا خاوه‌ن هه‌ڵوێستن و زۆربه‌یان له‌ ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد له‌ سوریه‌ بۆ دوارۆژی ئه‌و به‌شه‌ له‌ کوردستان کار ده‌که‌ن، که‌وا بوو سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خۆ ئاماده‌ کردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ میزبان و خانه‌خوێ ده‌زانێت پێوه‌ندی به‌ کێوه‌ بکات.

به‌ڵام

رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 2007 وه‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌ ناوداره‌کانی توشی دو له‌ت بون و چه‌ن له‌ت بون و ئینشعاب هاتوین .
له‌م حاڵه‌ته‌ دا به‌ شه‌هامه‌ته‌وه‌ ده‌بێت هێنده‌ک لۆمه‌ی خۆمان بکه‌ین ، دیاره‌ ئه‌م لۆمه‌ کردنه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ئینشعاب خراپه‌ یان چاکه‌ ، زۆر جار ئینشعاب دیارده‌یه‌کی دیموکڕاتیکه‌ و ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌و پێش چوون. ئه‌وه‌ی که‌ جێگای لۆمه‌یه‌ ئه‌ویه‌ که‌ له‌ پاش جیا بوونه‌وه‌ کان که‌ ئێستا به‌ره‌و 5 ساڵ ده‌چێت نه‌مانتوانیوه‌ به‌ هه‌موومان ناوه‌ندێکی بڕیار دان که‌ له‌ ده‌نگی هه‌مومان پێک هاتبێت بئافرێنین.

هێشتا نه‌چوه‌ بچێت ، ئه‌گه‌ر تاکوو ئێستا زه‌ره‌ر مه‌ندی کردوین و په‌رته‌وازه‌یه‌کانمان وه‌یه‌ک ده‌نگ نه‌بونمان و نه‌بوونی ناوه‌ندێکی بڕیار دان پێشی به‌ سه‌رنج راکێشانی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ( چ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و چ گه‌لانی ناوچه‌که‌ و چ ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ ده‌ستی جیهان و چ میزبانانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی) هێشتا دره‌نگ نه‌بوه‌. ده‌توانین له‌ ماوه‌یه‌کی کورت دا کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببه‌ستین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بئاخفین و کۆمه‌ڵه‌ شتێک پرۆگرامیزه‌ که‌ین و دونیای ده‌ور و به‌رمان له‌ چۆنیه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردانی رۆژهه‌ڵات ئاگادار که‌ین و به‌م چه‌شنه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی که‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 میلیۆنی گوتاری خۆی یه‌ک بخات ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
ئه‌گه‌ر بێتو تا به‌ر له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م دوخاڵه‌ی خواره‌وه‌ رچاو نه‌که‌ین واته‌:
1- نه‌توانین له‌ ده‌وری یه‌ک بۆ باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبینه‌وه‌ و هه‌ڵوێستێکی شه‌فافمان هه‌بێت.
2- نه‌توانین نه‌خشه‌ رێگایه‌کی هاوبه‌ش بۆ جۆری خه‌باتمان له‌ دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و چۆنیه‌تی دژبه‌ریمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌کوو داگیرکه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دارێژین .
ئه‌وه‌ له‌ نه‌بوونی گوتاری هاوبه‌ش و یه‌کده‌نگی و نه‌خشه‌ رێگای هاوبه‌ش له‌و کۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا هه‌رچه‌ند که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گو‌تاری نه‌ته‌وه‌یش یه‌کبخرێت ، کوردانی رۆژهه‌ڵات که‌مترین پشکیان پێده‌درێت و خۆمان به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌خه‌ینه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ پێکهێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌شمان ده‌خۆن یان غه‌درمان لێده‌که‌ن ، یا خود نوێنه‌رانی یه‌کده‌نگی رۆژئاوا یان باکوری کوردستان له‌ نه‌بوونی هاوده‌نگی له‌ نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ڵکی خراپ وه‌رده‌گرن.

نا

به‌ڵکوو خۆمان ده‌بینه‌ هۆکاری لاواز بوونی گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازانه‌ی خه‌لکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وان هیواکانیان له‌سه‌ر وجود  و بوونی ئێمه‌ومانان داناوه‌.

خۆ ناکرێت 15 ملوێن کوردی رۆژهه‌ڵات پێکه‌وه‌ به‌شداری کۆنگره‌که‌ بکه‌ن...ده‌کرێت شتی وا؟

که‌وا بوو هه‌رکام له‌ حیزبه‌کان به‌ پێی کار و کردار و پێشینه‌ و خزمه‌ت نوێنه‌رایه‌تی به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ ده‌که‌ن ، له‌و حاڵه‌ته‌ دا ئه‌گه‌ر بێت و ناوه‌ندێکی بڕیار دانمان لا دروست بێت ئه‌وه‌ گه‌ل هیوا و هومێدی به‌و ناوه‌نده‌ زۆر ده‌بێت و به‌ باشترین شێواز ده‌بێته‌ سه‌کۆی ده‌نگ و ره‌نگی 15 ملوێن کورد که‌ خوازیاری به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ یه‌کخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی بوونی نه‌ته‌وه‌یمان.

ئه‌گه‌ر پێمان وابێت له‌و کۆنگره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ دا که‌ خه‌ریکه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ئاماده‌کاری بۆ ده‌کرێت ، هه‌رهه‌مومان واته‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌ی گوتاری حیزبی خۆیان پێده‌درێت ، نازانم ، پێم وابێت هێنده‌ک نامه‌نتقیه‌ !!!
گریمان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شمان پێبدرێت و هه‌رکامه‌ و له‌ حیزبه‌کان له‌ روانگه‌ی حیزبیانه‌وه‌ قامک بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تێڕوانینمان بۆ گوتاری نه‌ته‌وه‌یی بخه‌ینه‌ به‌ر باس ، ئه‌وه‌ ئه‌و سه‌رلێشێواوی  وپڕش و بڵاویه‌ی که‌ ئێستا له‌گه‌ڵمان ده‌ژیت له‌ کۆنگره‌که‌ش دا رو له‌ ئاماده‌بوانی ده‌کات و لێمان تێناگه‌ن و ده‌رئه‌نجام ته‌سلیمی پرۆگرامێک ده‌بین که‌ خواستی هیچکام له‌ ئێمه‌ نابێت.

هێشتا ده‌رفه‌تمان له‌به‌ر ده‌ست دا ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ وه‌ک حیزبه‌کانی 3 پارچه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان ئێمه‌ش وته‌بێژێک یان لانی که‌م له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌مو خاله‌ هاوبه‌شه‌ 3 نوێنه‌ر ده‌ستنیشان بکه‌ین.
کواته‌ تکایه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کوردانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ ده‌رئه‌نجام پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی کوردستانی گه‌وره‌ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت با ده‌ستوبرد که‌ین و بۆ له‌ ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ هێنده‌ک چاو پۆشی له‌ حه‌زه‌ شه‌خسی و حیزبیه‌که‌مان بکه‌ین.

سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

26.11.2011

خوێندنەوە 1139 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 217

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر مێژووی کورد و جولەکە وەک دوو گەلی ناوچەکە و جیاوازی و لێکچووەکانی ئەو دوو گەلە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان