کۆنگرەی نیشتمانی پێش بە هەڵوەشاندن و سێ پارچەبوونی عێراق ناگرێت

  • شەممە, 02 خاکەلێوە 773
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ماوه‌یه‌ک به‌ر  له‌ ئێستا وتارێکم سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی عێراق  و سیسته‌می فیدراڵی له‌ ژێر ناوی '' فیدرالیزمێکی نه‌خوازراو و زۆره‌ ملی '' له‌ ''گۆڤاری سه‌کۆی تۆ'' بڵاو بوه‌وه‌له‌و وتاره‌دا هه‌وڵم دا به‌ پێی ئه‌و لۆژیکه‌ی به‌سه‌ر عێراق دا باڵی کێشاوه‌ ، شرۆڤه‌ی زۆره‌ملی بوون و نه‌خوازراو بوونی سیسته‌می فدراڵی بکه‌م.

له‌ پاش بڵاو بوونی وتاره‌که‌م زۆری  نه‌خایاند که‌ بۆچونه‌کانم له‌مه‌ڕ هه‌لوومه‌رجی عێراق زۆر له‌ راستیه‌وه‌ نزیک بوون، ئه‌و ئاماژانه‌ی که‌ سه‌باره‌ت به‌ دروشمی بێ بنه‌ما و به‌ تاڵی پێکه‌وه‌ ژیان و به‌ برایه‌تی ژیان ده‌کرا ،راست ده‌رچوون.

ئێستاش ئه‌م وتاره‌ به‌ شێوازێک درێژه‌ده‌ری وتاره‌که‌ی پێشوومه‌.
هه‌ر له‌ رابردوو هه‌تاکوو ئێستا روداوه‌کان له‌ خاڵێکه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن و له‌ پڕ دا ده‌ته‌قێته‌وه‌ یان وه‌ک له‌ حیسابی ریازیات دا هه‌یه‌ کیلۆمترێک له‌ مترێکه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات.

له‌ ساڵی 2003 وه‌ له‌ پاش روخان و نه‌مانی رژیمی سه‌دام حوسێن زۆرکه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ ئه‌یتر عێراق جارێکی دیکه‌ نابێته‌وه‌ نیشتمانێکی یه‌کپارچه‌ و گه‌لانێکی یه‌کگرتوو.
دیاره‌ هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ راستی دا عێراق هیچکاتێک نیشتمانێکی یه‌کگرتوو و گه‌لێکی یه‌کگرتوو نه‌بووه‌.ئه‌وه‌ی که‌ بوه‌ به‌ نووکی خه‌نجه‌ر و پۆستاڵی عه‌سکه‌ری رژیمه‌ سه‌رکووت که‌ره‌کان راوه‌ستاوه‌.

گه‌لی کورد و به‌شێکی زۆریش له‌ گه‌لی عه‌ره‌ب ئه‌و راستیه‌یان ده‌زانی و زۆر جاریش هێنده‌ک نوسه‌ران ئه‌و راستیه‌یان له‌ قوژبنی نوسراوه‌کانیان دا نه‌شاردوه‌ته‌وه‌.
له‌و لاشه‌وه‌ له‌ پاش پرۆسه‌ی رزگاری عێراق به‌ گشتی و ساڵی 2005 به‌ تایبه‌تی ئه‌و پرۆژه‌ ستراتژیه‌ی که‌ ئه‌مریکاییه‌کان بۆ عێراقیان داڕشتبوو وه‌ هانی دابوون له‌ ژێر ناوی جۆراوجۆردا بۆی بێنه‌ خاکی عێراقه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که‌ هێشتا کاتی نه‌هاتوه‌، هه‌ر ئه‌وسا بوونه‌ کۆسپی به‌رده‌می 80% له‌ کورده‌کانی باشوری کوردستان که‌ له‌ رفراندۆمێک دا ده‌نگیان به‌ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق دابوو.

هۆکاره‌که‌شی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ریالیستانه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان بوو که‌ نه‌یانده‌ویست رای گشتی به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی بڕوات که‌ بڵێن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا بوه‌ته‌ هۆکاری پارچه‌ پارچه‌ کردنی عێراق .

هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مریکاییه‌کان به‌رده‌وام ده‌یانگوته‌وه‌ ؛ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراقێکی یه‌کپارچه‌ و دیموکڕاتیکین و نامانهه‌وێت عێراق پارچه‌ پارچه‌ بێت.
ئه‌وان باشیان ده‌زانی که‌ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودی و چه‌ن ده‌وله‌تێکی عه‌ره‌بی وه‌ک پاڵپشتی پێکهاته‌ی سونه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ و ئێران که‌ ئه‌وانیش هه‌رکامه‌ و به‌ هۆکاری خۆی خوازیاری پارچه‌ پارچه‌ بوونی عێراق نه‌بوون.
ئه‌مریکاییه‌کان باشیان ده‌زانی که‌ کێشه‌ی شێعه‌ و سونه‌ و کێشه‌ی ئه‌و دوو پێکهاته‌یه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد قووڵ و خاوه‌ن پێشینه‌ و مێژووییه‌، هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ش یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ بوو که‌ ئه‌مریکاییه‌کان ئه‌و پرسه‌ بۆ پێکهاته‌کانی عێراق بهێڵنه‌وه‌ و پابه‌ند بن به‌وه‌ی که‌ عێراق به‌ جێ بهێڵن و به‌ چۆڵ کردنی سه‌ربازیشیان عێراق که‌وته‌ هه‌لومه‌رجێکی نائه‌منتر له‌ جاران و چه‌ندین بۆشایی ده‌می کرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ زۆر زوو پێکهاته‌ی شێعه‌ که‌ له‌ رابردوو دا خۆی به‌ چه‌وساوه‌ی سونه‌کان ده‌زانی و ساڵانێکی دوور و درێژ له‌ ژێر فه‌رمانی که‌مینه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌دا ده‌ژیان ، له‌گه‌ڵ دروست بونی ئه‌و بۆشاییانه‌ و ره‌خسانی هه‌ل هه‌ر زۆر زوو ئاشکرا بوو که‌ ده‌یانهه‌وێت سونه‌کان بکێشنه‌ ژێر رکێفی خۆیانه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک هێزی پشتیوان له‌ هه‌موو بواره‌کان دا به‌ ئاشکرا و به‌ نهێنی بوه‌ پاڵپشتی پێکهاته‌ی شیعه‌ی پاوه‌نخواز و ده‌سه‌ڵات خواز.

له‌م لاشه‌وه‌ پێکهاته‌ی سونه‌ی عه‌ره‌بی به‌ هه‌ست کردن به‌و راستیه‌ی که‌ شێعه‌کان ویرای هه‌وڵ دان بۆ ده‌ست به‌سه‌ر دا گرتنی ناوچه‌ سنوریه‌کان و له‌ هه‌مان کاتیش دا به‌ ئاشکرا خه‌ریکی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ن  که‌وتونه‌ته‌ کار کردن بۆ دابین کردنی هه‌رێمێکی له‌ چه‌شنی هه‌رێمی کوردستان تا ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانه‌که‌.

ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ به‌راستی پێکهاته‌ی سونه‌ خوازیاری هه‌رێمێکی فیدراڵ یان سه‌ربه‌خۆن، به‌ڵکوو ته‌نیا بۆ خۆ پاراستن له‌ پاوانخوازی و هه‌ستی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ی شیعه‌کان ، به‌ ناچاری به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ هه‌نگاویان ناوه‌، ده‌نا گومان له‌وه‌ دا نیه‌ که‌ پێکهاته‌ی سونه‌ش که‌ ساڵانێکی دور و درێژ حوکمی عێراقیان کردوه‌ ، ئێستاش هه‌ر به‌و پێوه‌ره‌ عه‌قلیه‌ی رابردوو خوازیاری به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتنی حوکمی عێراقن.

به‌ سه‌رنجدان به‌و هه‌لوومه‌رجه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکرد ده‌مێنێته‌وه‌ گه‌لی کورد و سه‌رکرده‌ سیاسیه‌که‌ی باشوری کوردستان که‌ ئه‌م پێکهاته‌یان به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر له‌ رابردوه‌وه‌ هه‌تاکوو ئێستا خوازیاری جیا بوونه‌وه‌ و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستانن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ هه‌تاکوو ئێستا. به‌ڵام به‌ تێگه‌یستن له‌و راستیه‌ی که‌ پرسی کورد ته‌نیا پێوه‌ندی به‌ گه‌لی کورد و خاکه‌که‌ی نه‌بووه‌ به‌ڵکوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای داگیر کردنی کوردستانه‌وه‌ گه‌لی کورد و خاکه‌که‌ی بوه‌ته‌ هاوکێشه‌یه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ گشتی و بڕیار به‌ده‌ستانی جیهانی به‌ تایبه‌تی.

ئه‌مه‌ هۆکارێکی به‌ هێز بووه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی سیاسی له‌ باشوری کوردستان که‌ به‌رده‌وام پابه‌ند بن به‌ دروشمی به‌ برایه‌تی ژیان و پێکه‌وه‌ هه‌ڵکردن و پێکه‌وه‌ بڕیار دان له‌سه‌ر چاره‌نوسی عێراق،به‌ڵام ئه‌و کێشانه‌ی که‌ پێکهاته‌کانی شێعه‌ و سونی له‌ ناوه‌ندی عێراق و هێندێک ناوچه‌ی دیکه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ده‌یکه‌ن و هێنده‌ک جاریش پریشکه‌ی لێکهه‌ڵبه‌زینه‌وه‌کانیان هه‌ریمی کوردستانیشی گرتۆته‌وه‌، لێره‌دایه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستان هه‌له‌کانی قۆستۆته‌وه‌ و هێنده‌ک جار له‌ لێدوانه‌کان دا پرسی سه‌ربه‌خۆیی و جیا بوونه‌وه‌ و 3 له‌ت بوونی عێراق به‌ یه‌کێک له‌ رێگا چاره‌سه‌ره‌کان بۆ پێشگرتن له‌ توند و تیژی و شه‌ڕی تایفه‌یی و شه‌ڕی خۆ به‌ خۆ باس ده‌که‌ن.

له‌م نێوانه‌شدا ئه‌وه‌ی که‌ مه‌به‌سته‌که‌ی ده‌پێکێت و ده‌گاته‌ ئه‌و ستراتێژیه‌، واته‌ ده‌گاته‌ ئه‌و به‌رنامه‌ ئامانج داره‌ درێژ خایه‌نه‌ی که‌ ساڵانێکی دوور و درێژه‌ کاری بۆ ده‌کا، گه‌لی کورد و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکایه‌.

ئه‌م دوو ده‌سته‌یه‌ش هه‌رکامه‌ و به‌ مه‌به‌ستێک به‌ ئاشکرا بۆ ئه‌و ئامانجه‌ کاریان نه‌کردوه‌ به‌ڵکوو ژیرانه‌ داویانه‌ته‌ ده‌ست جوله‌یه‌کی سروشتی.
گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستان باش له‌وه‌ تێگه‌شتوه‌ که‌ له‌ رابردوو دا ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ نه‌گوونجاو بووه‌، ئێستا که‌ دوو پێکهاته‌که‌ی دیکه‌ی عێراق ، عێراق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ په‌ل کێش ده‌که‌ن ئه‌م رێگا چاره‌یه‌ زۆرتر خۆی ده‌رده‌خات.
ئه‌مریکاییه‌کانیش که‌ له‌ 2003 وه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی نیه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان داوه‌ ، واته‌ کردنی عێراق به‌ 3 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، هه‌نووکه‌ له‌به‌ر هه‌لوو مه‌رجی ناله‌باری عێراق و له‌ پاش کشانه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانهه‌وێت رۆڵی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران زه‌ق بکه‌نه‌وه‌ و هێنده‌ک جار له‌ لێدوانه‌کانیان دا گوێمان لیده‌بێت که‌ ئه‌وانیش 3 له‌ت بوون و دروست بوونی 3 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک یه‌کێک له‌ رێگا چاره‌کان بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه‌و دروست نه‌بوونی تراژدیه‌کی گه‌وره‌تر به‌ خراپ نازانن.

له‌م سه‌روبه‌نده‌ دا که‌ راستیه‌ شاراوه‌کان زۆرتر ئاشکرا ده‌بن و رووی راسته‌قینه‌ی سه‌رکردایه‌تی شیعه‌کان و نیه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ پێکهاته‌ی سونه‌ و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌رده‌که‌وێت و رووی شاراوه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ک هانده‌ر و پاڵپشتی سه‌ره‌کی نوری مالیکی و تاقمه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، ئیتر گۆمانێک له‌وه‌ دا نامێنێت که‌ به‌رنامه‌ی شێعه‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز له‌ پێش دا سه‌رکوت کردن و ده‌سته‌مۆ کردنی پێکهاته‌ی سوونه‌ی عه‌ره‌بی عێراقیه‌ و له‌ پاشان ئاوڕێکی داگیر که‌رانه‌ له‌ ناوچه‌ کوردیه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌ و به‌ تیڕوانینی خۆیان باشوری کوردستان ده‌گه‌رێننه‌وه‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی حیزبی به‌عس که‌ ئه‌مجاره‌یان له‌ لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه‌ فه‌رمانی بۆ ده‌ر بچێت.

ئه‌مانه‌ی که‌ باسم کرد له‌ به‌رنامه‌ی کاری نوری مالکی و تاقمه‌که‌ی و کۆماری ئیسلامی ئێران دایه‌، به‌لام به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ به‌راستی جارێکی دیکه‌ چاویان به‌ عێراقێکی یه‌کپارچه‌ و دۆخی سه‌رده‌می به‌عس ده‌که‌وێته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ به‌ گشتی هه‌لێکی باش ده‌ره‌خسێنن بۆ گه‌لی کورد و بۆ ئامریکاش که‌ لانی که‌م سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رابگه‌یه‌نن.
به‌ڵام له‌سه‌ر نیه‌ت پاکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی باشوری کوردستان و سه‌رنجدان به‌ رای ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و چه‌ن ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ داوا بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ ده‌رباز بوون له‌و دۆخه‌ قه‌یراناویه‌ ده‌کرێت.

ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆی دا وه‌ک کردارێکی سیاسی بۆ رای گشتی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری پۆزتیڤه‌ ، به‌ڵام نه‌ ئه‌م کۆنگره‌یه‌ و نه‌دوای ئه‌ویش پێش به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق و 3 له‌ت بوونی ناگرێت.

ئه‌وه‌ی که‌ گرینگه‌ بۆ ئێمه‌ی کورد قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌کانه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کان و دیاری کردنی سنوری سیاسی کوردستان.

سێ شەممە, 17 کانونی دووەم 2012

 

خوێندنەوە 1188 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 221

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان