پاراستنی باشووری کوردستان ئەرکی ئەخلاقی هەموومانە

  • شەممە, 02 خاکەلێوە 773
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

بۆ ڕای گشتی

هاونیشتمانانی خۆڕاگر

لاوانی ناسیۆنالیست

حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كوردستانی گەورە

وا دیسانەوەش بە فیت و دنەدانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عەرەبە شۆڤینیستەكانی ژێر فەرمانی "نووری مالیكی" كە لە هەموومان روون و ئاشكرایە كە شەخسی "نووری مالیكی"لە رۆژی یەكەمی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوێڕایەڵ و گوێ لە مشتی رژیمی ئێرانە، بە مەبەستی هێرشكردنەسەر بەشێك لە خاكی پیرۆزی كوردستان واتە باشووری كوردستان، لەشكری لە ناوچەی زوممار كۆكردوەتەوە.

هەرچەند كە ئەم هەڕەشە و لەشكركێشییانە جاری یەكەم نییە كە لەژێر فەرمانی "نووری مالیكی" و بە فیتی رژیمی ئێران، دەرحەق بە هاوخوێنەكانمان لە باشووری كوردستان دەكرێت و بە دڵنییاییشەوە ئەگەر ئەمجارەش كارەسات روونەدات، ئەوە تاكو رژیمی كۆماری ئیسلامی لەدەسەڵاتدا مابێت و نووری مالیكی و شۆڤینیستە عەرەبەكان لە عێراق كاربەدەست بن، هەڕەشەكان لەگەلی كوردی باشووری نیشتمانیش بەردەوام دەبێت.

كەوابوو ئەركی نیشتمانی و هاوخوێنی و ویژدانی و ئەخلاقی و حیزبی ئێمەی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لە وەها هەلومەرجێكدا ئەوەیە كە شانبەشانی هاوخوێنەكانمان، شانبەشانی پێشمەرگەكانی باشووری كوردستان، بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ لەشكرەكانی "نووری مالیكی" و هەر هێزێكی دیكە كە بیهەوێت دەستدرێژی بكاتە سەر باشووری كوردستان، ئامادە بین.

لە وەها هەلومەرجێكدا "یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان" بە پێشمەرگە و سەركردەیەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی نەتەوەكەمان ئامادەین و هیوادارین كە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی باشووری كوردستان ریزەكانی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوە، وەك شانازییەك بە شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵاتی كوردستان بسپێردرێت.

بژی كورد

پایەدار بێت كوردستان

سمكۆ یەزدانپەنا

سكرتێری گشتی"یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان"

30/7/2012

خوێندنەوە 918 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 226

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان