ئێستا ئه‌و رۆژه‌یه ! که حیزب و لایه‌نی به ئه‌زمون و ژیر بۆ به ده‌مه‌وه چوونی دوارۆژێکی نادیار(هه‌رچه‌نه دلنێام بۆ کورد و کوردستان باش)، ئه‌بێ ده‌ست پێشخه‌ری له لادانی هێنده‌ک کۆسپ ته‌گه‌ره‌ی ده‌ستکردی نازه‌رووری بێ ناوه‌رۆک، بکات.
ئه‌مانه‌ش کاتێک رێی تێده‌چێت و مه‌نتقه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت که ئێوه‌ی خۆشه‌ویست و خاوه‌ن مێژوو خاوه‌ن خه‌بات و قوربانی ، به هه‌ست کردن به ته‌واوی ئه شتانه‌ی ئاماژه‌م پێ‌کرد ، به جیدی له هه‌وڵی یه‌ک خستنه‌وه‌ی ناو ماڵی دیموکڕات دا ببن و به‌مه‌ش هه‌ست به به‌ر پرسیاری کردنتان له مه‌ڕ خاک و خه‌ڵک و حیزبه‌کان دیسانه‌وه بسه‌لمێننه‌وه.
یه‌ک بگرنه‌وه و دان به جه‌رگتان دا بنێن و به هه‌موو سه‌لیقه جیاجیا کانتانه‌وه ببنه‌وه یه‌ک دیموکڕاتهکهی قازی و هه‌موو ناکۆکیه‌کانتان له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌ت به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی نهتههکهمان به دیالۆگ و له‌یه‌ک تێگه‌شتن و رێز بۆ یه‌کتری دانان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به هیوای ئه‌وه‌ی که له پاش یه‌ک گرتنهوهتان و بوونه‌وه‌تان به یه‌ک دیموکڕات، رێگا بۆ به‌ره‌ی کوردستانی خۆش که‌ین.
بژی کورد
پایه‌دار بێت کوردستان
سمکۆ یه‌زدان په‌نا
سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
و
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ستراتژی رۆژهه‌ڵتی کوردستان
8.10.2011