سەنیر ئۆغڵوو موسته‌شاره‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ موسته‌شارێک دابنیشێت نه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم

  • پێنج شەممە, 25 بەفرانبار 1393
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

پێشنیارنامه‌یه‌کی کراوه‌

بۆ به‌رێز جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

له‌ هه‌موو ئه‌م جیهانه‌ پان و به‌رینه‌ دا هه‌ر ده‌ولتێک  خاوه‌ن سه‌رۆکێکه‌ و هه‌ر سه‌رۆکێکیش خاوه‌ن ده‌یان موسته‌شار و راوێژ کار، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌گه‌ر له‌ سه‌رۆکه‌کانی  گه‌لانی دراوسێی گه‌لی کورد زۆرتر نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ که‌متر نیه‌.

له‌ زۆر شوێن هه‌ر له‌م چه‌ن ساڵه‌ی رابردوو دا هێنده‌ک له‌ سه‌رۆکه‌کان له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی دیموکراتیک یا نیمچه‌ دیموکراتیک دا به‌ زه‌حمه‌ت ده‌نگی زۆرینه‌یان هێناوه‌ ، به‌ڵام کاک مه‌سعود بارزانی لانی که‌م له‌ سه‌تا هه‌فتای ده‌نگه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆ بوون به‌ سه‌رۆکیان هێناوه‌ته‌وه‌ ، که‌ وابوو به‌و پێوه‌ره‌ش بێت متمانه‌ی گه‌ل به‌ کاک

مه‌سعود بارزانی له‌ متمانه‌ی گه‌لانی ده‌ور و به‌ر به‌ سه‌رۆکه‌کانیان زۆر له‌ ئاستێکی به‌رزتر دایه‌ . ئه‌مه‌ و زۆر هۆکاری دیکه‌ پێگه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی له‌ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دا پته‌و و به‌رێز تر کردوه‌ ، ئه‌مه‌ نه‌ له‌ ده‌ست من دایه‌ نه‌ سۆزی نه‌ته‌وه‌یش وای لێکردووم وا بڵێم به‌ڵکوو ، شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی دیپلۆماتیکی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ شیوه‌یه‌که‌ که‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌لومه‌رجیکی دیموکراتیک دا متمانه‌ی زۆرینه‌که‌ی بالاتری گه‌له‌که‌ی به‌ ده‌ست دێنت، متمانه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی زۆرتریشی پێ ده‌کرێت.

به‌رێزتان به‌ خوێن و عاره‌قه‌ دۆڵ به‌ دۆڵ و گوند به‌ گوند  و شار به‌ شاری نیشتمانه‌که‌تان بۆ رزگاری ئه‌م گه‌له‌ پێوا ، که‌ وا بوو ئه‌م متمانه‌یه‌ له‌ جێی خۆیدایه و تا ئێستاش له‌ سایه‌ی به‌رێزتاندایه‌ که‌ هه‌لوو مه‌رجی دیموکراتیک کراوه‌ ماوه‌ ته‌وه‌ و به‌ پیی ئه‌زموونی حکومرانی کوردی، گه‌ل رێز له‌ یاسا ده‌گرێت و یاساش پارێزگاری له‌ ده‌سکه‌وته‌کان  ده‌کات.

که‌ وابوو نه‌ سه‌رۆکی باشوری کوردستان و نه‌ گه‌لی باشوری کوردستان له‌ گه‌لان و سه‌رۆکانی ده‌ور و به‌رمان که‌متر نین، زۆر سه‌رۆک و ده‌وڵه‌تی دراوسێمان هه‌یه‌ که‌ نه‌ک له‌ 20 ساڵ دا ، به‌ڵکوو به‌ درێژایی سه‌ده‌یه‌ک‌ نه‌یانتوانیوه‌ و لێهاتوویی ئه‌وه‌نده‌یان نه‌بوه‌ که‌ ته‌نانه‌ت به‌ قه‌د ئه‌م ته‌مه‌نه‌ که‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له‌ باشور، ژیانێکی ئاسوده‌ بۆ گه‌له‌که‌یان ده‌سته‌به‌ر که‌ن.ئیتر چۆ ‌ن ده‌بێت ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی رێگه‌ به‌ خۆیان بده‌ن موسته‌شارێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بۆ تاوتوێ کردن و باس کردن له‌سه‌ر هه‌لو مه‌رجی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ گشتی و تاوتوێ کردنی پرسی پارتی هاوخوێنی هه‌مو لایه‌کمان پارتی کرێکارانی کوردستانpkkبنێرنه‌ خزمه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان .

هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌ دا

داواکارم له‌ به‌رێزتان که‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر عورفی دیپلۆماسی و پێوه‌ندیه‌ که‌ سینێر ئۆغڵوو دێته‌ کوردستان با له‌گه‌ڵ وه‌فد یان شاندیکی هاوشانی خۆی دابنیشێت ، هه‌رچه‌ند که‌ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ دا که‌ هێشتا کفنی قوربانیه‌کانمان که‌ له‌سه‌ر ئه‌مری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه‌ واتا سه‌رۆکه‌که‌ی سینیر ئۆغڵوو له‌ چرکه‌ ساتێک دا گیانیان فیدای کورد بوونیان کرا زه‌رد نه‌بوه‌، بێن و له‌ کوردستان دابنیشن به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هیچ شوێنێکی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان دا داوای لیبوردن له‌ به‌رێزتان وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌کان کردبێت.

هیوادارم که‌ جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانی له‌و پێوندیه‌ دا هه‌ڵوێستێکی وه‌ها بگرێت که‌ بۆ جارێکی دیکه‌ش به‌ ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر بسه‌لمێدرێت که‌ ئه‌گه‌ر ئاشتی خوازین له‌به‌ر بێ ده‌سه‌لاتیمان نیه،‌  به‌ڵکوو له‌به‌ر تۆلرانس و ته‌وازوع و پێش گرتن به‌ خوێن رێزژی و رێز گرتن له‌ مرۆڤایه‌تیه‌ که‌ نامانهه‌وێ بڵێین تا داوای لێبوردنمان لی نه‌که‌ن پێ نه‌نێنه‌ سه‌ر خاکه‌که‌مان.

سمکۆ یه‌زدان په‌نا

سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
و
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی ستراتێژی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
11.9.2011

خوێندنەوە 1056 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 228

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان