ئێسرائیل لە بەردەم شەڕێکی نەخوازراودا

  • پێنج شەممە, 25 بەفرانبار 1393
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

دوابه‌دوای شکستهێنانی هه‌وڵه‌کانی دوڵه‌تی تورکیه‌ بۆ بوون به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌کێتی ئوروپا دا، به‌ شێوازێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر که‌وتۆ‌ته‌ مانۆردانێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی دا. ئه‌م چالاکیانه‌ به‌ چه‌شنێک چڕ بوونه‌وه‌ که‌ تورکه‌کان و ده‌وڵه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ده‌رونی و سیاسی و ئابوریه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان له‌مه‌ڕ وه‌رنه‌گرتنیان له‌ یه‌کێتی ئوروپا، وایان کرد که‌ تورکه‌کان بۆ راکێشانی سه‌رنجی عه‌ره‌به‌کان پاپۆڕێک به‌ره‌و غه‌زه‌ی بایکۆت کراو بنێرن و به‌ نه‌خشه‌ی پێشتر داڕێژراو گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ به‌گژداچونیان، که‌ دیاره‌ هه‌مان شتیش روی دا و ئیسرائیلیه‌کان هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر پاپۆڕه‌که‌ی تورکیه‌ و نه‌ک هه‌ر نه‌یانهێشت بگاته‌ غه‌زه‌، به‌ڵکوو چه‌ندین که‌سیش له‌ناو پاپۆڕه‌که‌ دا بریندار بوون و به‌مشێوه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان توانی:

1-     سه‌رنجی به‌شێکی به‌رچاو له‌ دنیای عه‌ره‌ب بۆ لای خۆیان رابکێشێت.

2-     به‌ ئوروپاییه‌کانی نیشان دا که‌ ئه‌گه‌ر لای ئێوه‌ جێگام نیه‌ ئه‌و‌ه‌ زۆر سه‌هل و ئاسان ده‌توانم هه‌وڵ بده‌م ببمه‌ سه‌ر قافڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا.

هه‌رچه‌ند به‌م کاره‌ و کشانه‌وه‌ له‌ هیوای بوونی به‌ ئه‌ندامی یه‌کێتی ئوروپا و رووکردن له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی توانیان له‌باری ئابوورییه‌وه‌ گه‌شه‌یه‌کی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه‌ ببینن، به‌ڵام زێده‌ڕه‌وی له‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ به‌سۆزبوون و به‌سه‌رقافڵه‌ بوونیان له‌ جیهانی ئیسلامی سوننی دا‌ و بیرکردنه‌وه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی رۆڵی عوسمانیه‌کان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ و دژایه‌تی به‌رچاو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و هه‌ڵ‌هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌نگاوی دژبه‌رانه‌ هه‌ر له‌م ماوه‌ کورته‌دا به‌ رانبه‌ر به‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌، به‌ ته‌واوه‌تی خه‌ریکه ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ تووهشی هه‌ڵدێر و‌ قه‌یرانی تێوه‌گلان له‌ شه‌ڕێک که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیدا نیه‌ ده‌کات.

به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌ر له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ دا چه‌ندین ئاماژه‌ هه‌یه‌ بۆ دروستبوونی گرژی له‌نێوان تورکیه‌ و ئیسرائیل دا، ئیسرائیلیه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ رێکه‌وتی 2.10.2011 دا که‌شتیه‌ جه‌نگیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ له‌ سنوری ئاوی ئیسرائیل نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش خۆی له‌ خۆی دا وای کردوه‌ که‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ که‌ ره‌فتاره‌کانی تورکیه‌ رێگا بۆ خراپ بوونی بارودۆخه‌که‌ و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات خۆش ده‌کات.

ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی سه‌رپێیی له‌مێژووی ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆر و داگیرکه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ش له‌و بازنه‌یه‌ دایه‌، ده‌بینین زۆر جاران که‌ توشی قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌بن له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌یان ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بن و، ده‌که‌ونه‌ هه‌وڵی دروست کردنی کێشه‌یه‌کی ده‌ره‌کی. به‌ واتایه‌کی دیکه‌ که‌ قه‌یرانی ناوخۆیی به‌ هۆی ناشیاو بوونیانه‌وه‌ درگایان پێده‌گرێت په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر تاشینی کێشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی دیکه‌ و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوخۆیی له‌ دروستکردنی کێشه‌ی ده‌ره‌کیدا ده‌بینن.

ئێستا ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ به‌ره‌وڕوی چه‌ند کێشه‌یه‌کی ناوخۆییه‌ که‌ له‌وانه‌ ده‌کرێ ئاماژه‌ به‌م چه‌ن خاڵه‌ بکرێت:

1-     بوونی 36 په‌رله‌مانتاری داکۆکیکه‌ر له‌ مافه‌ سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ تورکیه‌.

2-     بونی ئۆپۆزیسیۆنێکی چه‌کدار و له‌ شکان نه‌هاتوی وه‌ک pkk.

3-     بوونی ململانێ له‌ نێوان پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان که‌ خۆی به‌ رێبه‌ری عوسمانیه‌ نوێیه‌کان داده‌نێت له‌گه‌ڵ حیزبه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان.

و 3 خاڵی دیکه‌ش بوونیان هه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ناوخۆی تورکیادا هه‌ڵنه‌قوڵیون به‌ڵام به‌هۆی پێوه‌ندی و کارتێکه‌ری راسته‌وخۆیانه‌وه‌ به‌ پرسه‌کانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌ر له‌ ژێر سه‌ردێری کێشه‌ ناوخۆییه‌کانه‌وه‌ باسی ده‌که‌م:

4-     سه‌قامگیر بوونی باری ئه‌منی، ئابوری و سیاسی له‌ باشوری کوردستان و کارتێکه‌ری ده‌رونی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیه‌ و حیزبه‌ شۆڤینیسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

5-     هه‌وڵدان بۆ سازدانی شه‌ڕ و له‌شکه‌رکێشی بۆ سه‌ر باشوری کوردستان له‌ ژێر ناوی راوه‌دوو نانی په‌که‌که‌ و ده‌ربڕینی سۆز و پشتیوانی بۆ کۆمه‌ڵێک دانیشتوی تورکی ناو هه‌رێمی کوردستان و روبه‌ڕوی خۆلادانی حه‌کیمانه‌ی سه‌رکردایه‌تی باشوری کوردستان بوونه‌وه‌ و تێوه‌ نه‌گلانی باشوری کوردستان له‌ پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌، ئه‌و هیوایه‌ی که‌ به‌ سازدانی شه‌ڕ یه‌کڕیزی باڵه‌ جۆراوجۆره‌کانی تورک پێک بێ، بێ ئاکام هێشته‌وه‌.

6-     به‌ هاناوه‌ نه‌چوونی ئه‌ندامانی ناتۆ بۆ شه‌ڕ له‌ دژی pkk، دیاره‌ له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ ماوه‌یه‌کی به‌رچاوه‌ به‌ دانیشتنی ئاشکرا و نهێنی به‌ هۆکاری بوونی خۆی وه‌ک هێزی دووه‌می ناتۆ، هه‌وڵی راکێشانی هێزه‌کانی ناو ناتۆی داوه‌ بۆ هاوکاریکردنی ده‌وڵه‌تی تورک له‌ شه‌ڕ دژی ‌pkk، به‌ڵام دوایین لێدوانه‌کانی ئاندریاس راسمۆسێن سه‌رۆکی ناتۆ که‌ ده‌ڵیت ئێمه‌ به‌ ده‌م داواکاریه‌که‌ی تورکیاوه‌ ناچین و هێزه‌کانمان له‌ شه‌ڕی دژی pkk به‌ کار ناهێنین و ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ ده‌بێت به‌ رێگای ئاشتیه‌وه‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بکات.

که‌وابوو ده‌کرێت وا لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکه‌ین که‌ ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانانه‌ی که به‌ بڕوای من زۆرتر کاریگه‌ری ده‌رونی داناوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای تورکیه‌، ئه‌م جۆره‌ مانۆڕه‌ مه‌ترسیدارانه‌ ده‌گێڕن و به‌ شیوازێک خه‌ریکی هاندان و ئێحراج کردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلن و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل راکێشنه‌ ناو شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه‌وه.‌‌

چوار شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2011

 

خوێندنەوە 1066 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 229

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان