کونفرانسی "کۆڵن" و چەواشەکاری!

  • پێنج شەممە, 25 بەفرانبار 1393
  • نووسراوە لەلایەن:  سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

سالانێکی دور و درێژه‌ که‌ خه‌ڵکی خه‌باتکاری کوردستان له‌ پێناو به‌ ده‌ست هێنانی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، شێلگیرانه‌ شۆڕشی به‌رپا کردوه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش قوربانیه‌کی له‌ ئه‌ژمار نه‌هاتووی داوه‌.

هه‌ر له‌ شۆڕشه‌ به‌ شکۆکه‌ی سمکۆ شکاک و هه‌مزه‌ئاغای مه‌نگوڕ تا ده‌گاته‌ کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک و دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان.

که‌ دیاره‌ شۆڕشه‌  یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئه‌وسا، واته‌ تا گه‌یشتنه‌ کۆماری کوردستان ، بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بوون و بۆ دیاری کردنی جوگرافیای سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه‌.
له‌ پاشان که‌ سه‌رده‌مێکی نوێ له‌ خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی کورد هاته‌ ئاراوه‌ و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه‌ خاوه‌ن چه‌ندین حیزبی سیاسی ، به‌ داخه‌وه‌ داخوازیه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ر دا هاتوه‌ . ئه‌یتر دروشمه‌کان و رێبازه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نانه‌ته‌وه‌یی و زۆرجاریش له‌سه‌ر بنه‌مای بریندار نه‌کردنی هه‌ستی فارسه‌کان له‌مه‌ڕ پاراستنی یه‌کپارچه‌ بوونی ئێران بونیاد نرا.

له‌ پاش کۆماری کوردستانه‌وه‌ تاکوو ئێستا حیزبه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌رده‌وام سڵیان کردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ شه‌فافی و راشکاوی باس له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن و کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ مافی خۆیه‌تی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و جوگرافیای سیاسی خۆی بێت پێناسه‌ بکه‌ن.
مه‌خابن ئه‌وه‌ش زۆر جار به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ بوه‌ که‌ نه‌وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و فه‌رهه‌نگی سیاسی سه‌رده‌ست تۆمه‌تی ''ته‌جزیه‌ ته‌ڵه‌بی'' بخاته‌ پاڵیان.

به‌ بڕوای من ئه‌مه‌ بوه‌ته‌ یه‌کێک له‌ سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی که‌ حیزب و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌توانن له‌ ده‌وری یه‌ک بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کۆ ببنه‌وه‌ و ئه‌و زه‌روره‌ته‌ی که‌ هه‌مو کوردێک هه‌ستی پێده‌کات ، واته‌ به‌ره‌ی کوردستان هیچ کات کاری جیدی بۆ نه‌کرێت.

زۆر جار له‌ وتاره‌کانم دا یا خود له‌و وتوو وێژانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵم دا کراون به‌ راشکاوی باسم له‌وه‌ کردوه‌ که‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌به‌ر بریندار نه‌کردنی شعوری فارسه‌کان یا خود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆمه‌تباریان نه‌که‌ن به‌ جودایی خواز ، نه‌یان ویستوه‌ له‌  کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتگیر دا به‌شداری بکه‌ن و بیر له‌ به‌ره‌ی کوردستانی بکه‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ریش بوبێت که‌ یه‌کجاریان چوار حیزبی کوردی به‌شداری کرد واته‌ حیزبی دیموکرات و سازمانی خه‌بات و کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، که‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش بێ ئاکام مایه‌وه‌ .

له‌ هه‌مان کاتیش دا زۆرجار وتومه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بێتوو فارسه‌کان بانگه‌وازێک بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان بکه‌ن ، ئه‌وه‌ به‌ ده‌گمه‌ن حیزبێکی کوردی ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ به‌ هه‌ڵه‌داوان و به‌ په‌له‌ خۆی پێدا نه‌کات.

کۆنفرانسی کۆڵن که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ غه‌یری نه‌بزگیری و سه‌ر له‌ نوێ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ نێوان کوردان له‌ لایه‌ن فارسه‌کان و پان ئیرانیسته‌کانه‌وه‌ ، هیچ ده‌ستکه‌وتێکی دیکه‌ به‌ دوای خۆیدا ناهێنێت و ئه‌مجاره‌ش سه‌لمێندرا که‌ به‌ داخه‌وه‌ هێنده‌ک له‌ حیزبه‌ کوردیه‌کان ئاماده‌ن له‌ده‌وری فارس و چه‌تری ئه‌وان دا کۆ ببنه‌وه‌. به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ ئاماده‌ نین به‌ چاوی لێبوردنه‌وه‌ بڕواننه‌ هاوخه‌باته‌کانی خۆیان و رازی بن به‌ یه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان راوێژ بکه‌ن.

من هه‌ر له‌م نوسینه‌م دا داواکارم له‌ سه‌رجه‌م بیرمه‌ندان و که‌سایه‌تیه‌ سیاسی و رۆشنبیره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ گشتی و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌رپرسیاره‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌تی که‌ چیتر رێگا به‌ پان ئێرانیسته‌کان نه‌ده‌ن که‌ سه‌رله‌نوێ بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ژێر ناوی هه‌مبه‌سته‌گی و پێکه‌وه‌ ژیان و کار کردن بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ به‌ لارێدا به‌رن.

له‌ راستی دا بۆ هه‌مووان روونه‌ که‌ له‌ پاش ئاڵوگۆڕی ئه‌مجاره‌ له‌ ئێران ئه‌یتر هیچ فارسێکی پاوه‌ن خواز جوگرافیایه‌کی سیاسی له‌ چه‌شنی ئێستای ئێران به‌ ئێرانه‌وه‌ نابینێته‌وه‌، که‌وابوو با ئێمه‌و مانان به‌ خۆ فریو دان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ له‌به‌رچاو نه‌گرتن ، واته‌ له‌ کوردستان بۆ لاوانی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی خواز بین و لای نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستیش به‌ ئاشکرا و به‌ نهێنی باس له‌ برایه‌تی و پێکه‌وه‌ ژیان و ئێرانێکی دیموکڕاتیک بکه‌ین.

له‌ روانگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌گه‌ر رۆژێک له‌ رۆژان ئێران ببێته‌ ئێرانێکی دیموکراتیک که‌ هیچ کاتێکیش نابێت، ئه‌وه‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ یه‌کوو دو کردن جوگرافیای سیاسی خۆی دیاری ده‌کات و دیوارێکی دور و درێژ به‌ درێژایی ئه‌و مێژووه‌ دور و درێژه‌ی که‌ به‌ ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست چه‌وسێندراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌کێشێت.

که‌وا بوو ئه‌گه‌ر هه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ ده‌م بانگه‌وازی فارسه‌کانه‌وه‌ ده‌چن و له‌ کۆنفرانسه‌ جۆراو جۆره‌کانی کۆڵن و له‌نده‌ن و واشنگتۆن دا به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌شن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ حه‌سابی کورد و فارسیان بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ یه‌ک لایی کردوه‌ته‌وه‌ و ئیتر دروشمێک به‌ ناوی پێکه‌وه ژیان و به‌ برایه‌تی ژیان له‌ ئارادا نه‌ماوه‌.

سمکۆ یه‌زدانپه‌نا

سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان

هەینی, 13 کانونی دووەم 2012

 

خوێندنەوە 1216 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
بڵاوکراوەتەوە لە هاوڕێ سمکۆ
خوێندنەوە کد خبر: 242

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان