ئەگەر نەریتی شۆڕشگێڕی نازانن هەوڵ بدەن فێربن

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ماوەیەکە شەڕو تێکهەڵچونەکانی سەردەشت و مەریوان لە راگەیاندنەکان و دونیای مەزاجیدا رەنگی داوەتەوە و دەتوانم بڵێم کە بەشێوەیەکی باش راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی داپۆشیوە و ئەمەش جێگای خۆشحاڵییە کە چالاکی و دەستپێکردنەوەی شەڕی چەکداری بە دژی داگیرکەری نیشتمانەکەمان بەو رادەیە خاوەنداری لێدەکرێت و بایەخی پێدەدرێت.


دیارە دەستپێکردنەوەی شەڕی چەکداری و تێکەڵ بوونەوەی سەر لە نوێی حیزبە شۆرشگێڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵات و کۆتایهێنان بەو دابڕانە درێژ ماوەیە، مایەی شانازی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەرکی شۆڕشگێڕی حیزبەکانە کە چیدیکە لە قەڵای، دەم دەم! خۆیان حەشار نەدەن و لە سەر حیسابی خویان چالاکی بکەن و بە بێ هیچ ترس و لەرزێک خاوەنداری لە خوێن و ئارەقەی نێو چاوانی پێشمەرگە قارەمانەکانیان بکەن.
لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا زۆر هەوڵی دەستپێکردنەوەی ئەم شانازییە واتە شەڕی چەکداری بە دژی کۆماری ئیسلامی درا، بەڵام هەموومان بینیمان کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو هەوڵانە بە بێ ئاکام بوون و نەتانەت پیشمەرگەی زۆر بە ئەزموون و خاوەن مێژووی مەیدانەکانی شەڕ بە هۆی بێ بەرنامەیی رێبەرایەتی حیزبەکەی و ئالۆزی فکری و سیاسی بە بێ ئەوەی تەقە لە تفەنگەکانیانەوە هاتبێت لە لایەن جاش و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کران و گیانی ئازیزیان بووە قوربانی هەڵەی ئەو کەسانەی کە لە ئیستادا بە بلوێری کۆن دەستیان کردووە بە بالۆرە لێدان و ئارەقەی ناو چاوانی من وخوێنی هاسەنگەرەکانم بە بێ رەچاوکردنی هیچ پرەسیبێکی ئەخلاقی و سیاسی زۆر بێ شەرمانە دەستیان کردووە بە پەردە دڕی و لە سەر حیسابی من و هاورێکانم لە هەوڵی تۆمار کردنی شانازی خەیاڵیدان بۆ خۆیان.
لەم نووسراوە کورتەدا بە پێویستم زانی بۆ رێگری لە چەواشەکاریییەکانی ئەو حیزبەی هەوڵی دزینی چالاکییەکانی من و هاورێکانم ئەدا بە راشکاوی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان رابگەیەنم کە تێکهەڵچونەکانی مەریوان لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی رۆژی6ی سێپتامبری 2014 و شەڕەکەی گۆڕەشێر و شێنێی سەر بە شاری سەردەست کە لە رۆژی 21ی خەرمانان ساڵرۆژی شەهید بوونی هاورێی تێکۆشەرمان ، فەرماندەی شەهید کاک ( رەشید یەزدانپەنا ) و بە یادی ئەوەوە ئەنجامدراوە ، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بەو حیزبەوە نییە کە دەستیکردووە بە هات و هاوار و کۆمەڵێکیش لە ئەندامانیان راسپاردووە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەست بکەن بە بەلارێدابردنی ئەم واقیعانە و لە هیچ بێرێزییەکیش سڵ ناکەنەوە.
لە کۆتاییدا بەو کەسانە دەڵێم لە خەوی غفڵەت هەستن و ئەگەر نەریتی شۆڕشگێڕی نازانن هەوڵ بدەن فێربن و، قوونتان لە سەر دەرپێی خەڵک دامەنێن .

خوێندنەوە 486 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 220

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان