رژیمی ئێران براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

دوو ساڵ دوای دەرچوونی هێزەکانی ئامریکا لە عێراق ، هەموو ئاماژەکان ئەو ئاگاداریە دەدەن کە لەم وڵاتە شەڕی شێعەکان و سوونەکان ئیستا بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی دەکێشرێت و ئیسلام گرایی لەم وڵاتە بووە بە ئایدالۆژیایەکی حاکم.

بۆ زۆرێک لە دانیشتوانی عێراق ئیتر پرسیار ئەمە نییە کە ئایا ، بەلکوو چ کاتێک شەڕی ناوخۆیی ساڵی 2006 لەم ولاتە دەست پێدەکاتەوە .

 لەو شەڕە کە لە نێوان کۆمەڵی مۆسڵمانانی شێعە و سوونە ، بە هەزاران کەس گیانیان لە دەست دا و بغداد پایتەختی عێراق پراتیکەن بە دوو بەش لە نێوان لایەنگرانی ئەوان دابەش کرا.

لەم نێوانە ، دەسپێکردنی شەڕی نێو خۆیی لە سووریە و هێرشی هێزەکانی لایەنگری القائیدە بۆ ئەم وڵاتە داوێنەی دەستێوەردانی ئەوانی بۆ نێو خاكی عێراقیش کێشاندووە .

 ئەوان لە مانگی دسامبری رابردوو تا ئەمڕۆ ناوچەهایەک لە عێراقی خستووەتە ژیر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

دەوڵەتی شێعەی مالکی لە تۆقانی بوونی ئەم هێزانە لە سووریە و خاکی عێراق بە رژیمی ئێران ئیجازەی داوە کە بە ئاسوودەیی تەواو لە ئاسمانی عێراق کەڵک وەرگرێ بۆ هەناردە کردنی هەموو جورە چەکێکی سەربازی و هێز بۆ نێو خاکی سووریە.

جیاواز لەوە نوری مالکی بە چاوپۆشی کردن و هەڵکردنی چرای سەوز، عێراقی کردووەتە ترانزیتی پاڵپشتی رژیمی بەشار ئەسەد بۆ پەرینەوە ی هەزاران چەکدار و کەرەستەی شەڕبۆ نێو خاکی سووریە.

لە نێو خاکی عێراق ئەم سیاسەتە بە مانای بە دەس گرتنی هەموو ناوەندەکانی هێزی سیاسی لە لایەن شێعەکان تەعبیر دەکرێت .

ئەم خۆپەرەستیە بووەتە هۆی ئەوەی کە سوونەکانی عێراق کەمترین هیوایەکیان بۆ بەشداری لە ساختاری سیاسی_ ئابووری وڵاتەکەیان نەبێت.

ئەوان ئاگاداری ئەوە بوون کە شێعەکانی دەسەڵات بە دەستی وڵاتەکەیان بە هیچ شێوازێک نایانهەوێت هیچ پۆوەنێک بە ئەوان بدەن .

 لە نێوان هێندێک لە شێعەکانیش ئەو ترسە هەیە کە بە دەسەڵات گەیشتنی سوونەکان و دەست بە سەر ناوەندی دەسەڵاتدا گرتن بە مانای گەڕانەوەی حکومەتی سەدام حۆسین و هێزە سوونەکانی لایەنگری ئەون .

 بەپێی ئەم تەفاسیرانە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی عێراق دەتوانێت بەو مانایە بێت کە براوەی راستی هەڵبژاردنەکان ، ئێران و دەسەڵات دارانی ئێرانین کە وەک بڕیاردەری سەرەکی سیاسەتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی و ناوچەیی دەوڵەتی عێراق کار دەکەن .

 

خوێندنەوە 461 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 222

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان