بوونی جوغرافیای سیاسی بچووک خزمەت بە مرۆڤایەتییە

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئەگەر پێوەرگەلێک وەک ئاشتی و دیموکراسی و پێشکەوتن و مافی مرۆڤ لە بەر چاو بگرین ، دۆنیایەک بە پێکهاتەی سیاسی بچوکتر رەنگە لە بەرژەوەندی هەمووان بێت .

ئەم پێکهاتە سیاسیە بچوکانە ، بە دامەزراندنی دەوڵەت –میللەتگەلێکی دیمکرات یان هەڵوەشانەوە ی وڵاتانی گەورەتر بەدەست دێت ، لەم رەوانگەیە کە هەڵوەشانەوەی ئێران لە ئەگەری پێداگری لە بەرانبەر بە دیموکراسی و فیدرالیزم ناچار دەکات.

بچوک جوانە ، هەم لە ئابووری هەم لە سیاست بە تایبەت لە وڵاتێک وەک ئێران کە پێکهاتەیەکی چەند نەتەوەیی هەیە و مافی هەموو ئەونەتەوانە بە دڕندانەترین شێواز پێشێل دەکرێت .

وڵاتانی گەوەر بە پێکهاتەی چەند نەتەوەیی و هێزی ناوەندی نا دیموکراتیک نە تەنیا بۆ خەڵکی خۆیان دۆزەخێکیان ساز کردووە بەڵکوو بۆ ئاشتی و ئاسایشی نیونەتەوەیش جێگای مەترسین .

گەورەیی وڵات بە پێکهاتەیی نەتەوەیی جیاواز و ناوەند کردنی هێزی بەرێوبەرایەتی لە دەستی تاقمێک زۆر جێگای مەترسییە ، کۆڕی ئەمنییەتی خامنەیی بە وڵاتێکی گەوەرە کە لە بەردەستی دایە بۆ هەموو جیهان کێشە ساز دەکات .

بۆ نمونە پشگیری کردنی ئەوان بە هەموو شێوازێک لە خۆێنرێژێک بە ناوی بەشار ئەسەد.

ئەوەی کە بەرگری لە هەڵوەشانەوەی وڵاتێک بە قەبارەی جوغرافیایی گەوەر و چەند نەتەوەیی دەکات نە هەستی نەتەوەییە ونە میراتی کەلتووری بەڵکوو هێزی زۆر و دیکتاتوریەتی دەسەڵات دارانی نیزامی بەریوبەرایەتی ئەو وڵاتانەیە وەک ئێران ، زۆر ناتوانی پاساوێکی کونجاو بێت بۆ رەوا بەخشین بە بارودۆخی ئێران.

پانتایی جوغرافیاییەک کە لە سەر حیسابی لە سێدارە دانی بە کۆمەڵ و خوێنرشتنی گەنجانی کورد و تورکمن و تورک و عەرب و بەلوچ بێت چ نرخێکی هەیە؟ تەسەوری ئەوەی کە گۆی زەوی لە جیاتی نزیکەی دووسەد وڵات ،با دووهەزار وڵاتی سەربەخۆی هەبوایە .

لە ئاوەها بارودۆخێکدا ، رادەی سەرکوت کردنی کەمینە قەومییەکان و ئایینیەکان و نەتەوەییەکان ، شکی ئەوەی کە شەڕگەلیک لە قیاس و مەودای شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و شەڕی ئێران و عێراق یان شەڕی ویتنام و هەروەها شکل گرتنی دەوڵەتە تۆتالیتارەکان زۆر کەم دەبوو .

ئەگەری کۆبوونەوە هێز لە دەستی تاقمێکی کە چاودیری نێونەتەوەیی قەبۆل ناکەن، بوونی نەدەما یان زۆر ئاستەم بوو .

خوێندنەوە 492 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 233

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان