ئێران بەرەو کام ئاراستە دەڕوات؟

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

 سێ بڕیاری هەفتەکانی رابردووی ئێران کە بریتین لە :

یەکەم - هەڵبژاردنی ''حەمید ئەبوتالبی'' وەک نوێنەری دایمی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، کە دەستی هەبوو لە بارمەتەگرتنی دیپڵۆماتەکانی ئامریکایی لە ئێران ، بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنی ئەم کەسە دڵخۆشی رادیکاڵەکانی رژیمی ئێرانی بە دواوە بووە و، ئەم هەڵبژاردنەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی مانا پڕە لە بەڵاوکردنەوەی نەفرەت و خەڵک فریودان .

 لەوە خراپتر ، جێگای باوەر پێیکردن نییە کە دوابەدوای قەبوڵ نەکردنی ''ئەبوتالبی'' لە لایەن دەوڵەتی ئەمرکاوە، دەوڵەتی ئێران ئەو کردەوەی دەوڵەتی ئامریکای بە کردەوەیەکی نایاسایی و دوور لە عورفی دیپڵۆماتیک ناو بردو لەو پەیوەندییەدا سکاڵای خۆی بە دژی ئەمریکا بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرز کردەوە. 

بڕیاری ئێران سەبارەت بە دیاری ''ئەبوتالبی'' بۆ نیۆیۆرک و مەقەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ، جێگایەک کە بڕیارە دیپڵۆماتەکان یارمەتی ئاشتی و هاوسەنگی جیهانی بدن ، خۆی لە خۆیدا کەم تەرخەمی تەواوی کۆماری ئیسلامی ئیران دەگەێنیت لە ئاستی یاسا نێونەتەوەیەکان ، وادیارە دەوڵەتی ئێران لە ئازاری دیپڵۆماتیکی کەسان و وڵاتانی تر کەیف خۆش دەبێ .

ئەڵبەت ئەمە بۆ ئامریکا کێشەیەکی دیپڵۆماتیک نییە ، بەڵکوو کێشەیەکی گەورەترە بە ناوی ئەمنییەتی خاک و نیشتمانەکەی .

بە وتەی پۆلیسی نیۆیۆرک ، هێندێک لە ئەندامانی دەوڵەتی ئێران لە کاتی وێنەگرتن بەشاراوە لە تونێلە ژێر زەوییەکان و میتروی نیۆیۆرک بینراون .

تەنانەت دەوترێت ئەوانە بە تەمای تەقاندنەوەی رێستورانتێک لە واشنگتۆن بوون.

دووهەم - بڕیاری ئێران پووچەڵکردنی پرۆژەی هەناردە کردنی کشتییەکی جەنگی خۆی بووە بۆ نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئامریکا لە دەریای ئەتڵەس .

لە بارەیەوەفەرماندی هێزی دەریایی ئێران وتوویەتی ئەم بڕیارە بە هۆی " گۆڕانکاری لە پرۆژەی کاری " ئەواندا بووە.

بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە ئێران ئاگاداری ئەوە بووە کە ئاوەکانی دەریای ئەتڵەس و  ئاوەکانی کەنداو لە نزیک سنوورەکانی خۆی نییە و، کە هەر جۆرە کێشە و گرفتێک لە مەودای هەزارو دووسەد کیلۆمتری لە خاکی خۆی بۆ کەشتییە جەنگییەکانی بێتە پێشەوە جارە سەریان بکات ،بۆیە ئەم کارە بایخی ئەوەی نییە .

تەنانەت رەنگە بە هۆی کێشەی فەنی لە ناوەراستی دەریای ئەتڵەس فەرماندەی کەشتییەکە مجبور بێت داوای یارمەتی لە کەشتییەجەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکات.

ئەڵبەت پووچەڵکردنی ئەم پرۆژەیە نیشاندەری ئەوەیە کە ''حەسەن رۆحانی'' بە دوای شاخ بە شاخ بوونی بێهۆ و بێ ئەنجام لە گەڵ رۆژئاوادا نییە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ''روحانی لە گەڵ حەشیمەتێکی هەشتا ملیۆنی رووبەروویە کە لە سەدا شەستی لە گەنجانی ژێر تەمەنی سی ساڵ پێکهاتووە و زۆرینەیان هەم بێکاران هەم بێ دوارۆژێکی روون ولەگەڵ ئابوورییەکی نەخۆش و داڕماوبەرەو روون ، سەرۆک کۆماری ئێران خۆی لە خۆیدا تووشی کێشەو گرفتێکی زۆرە کە بیهەوێت بە بێهۆ خۆی تووشی گرفت بکات و کێشەیەکی نوێ بۆ خۆی ساز بکات.

سێهەم-  ئەوەیە کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا ''ئەمیر حێکمەتی'' چەکداری ئامریکای بە رەگەز ئێرانی، بە دوو ساڵ بەندکردن بە تۆمەتی " سیخۆڕی " بۆ ئامریکا لە ئێران سزا درا.

ئاوەها حۆکمێک هیچ پەیوەندییەکی بە سزای بەندکراوێکەوە نییە بەڵکوو کردەوەیەکی پیلان دارژاو و، لە سەر حیسابی ورد لە لایەن رژیمی ئیران بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە واشنگتۆن لە وتۆوێژەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کراوە .

هەمووی ئەم رووداوانە نیشاندەری ئەو راستییەیە کە دەوڵەتی ئێران و خواستی بەرپرسانی ئێران روون نییە .

جیاواز لەمە دووبەرەکی و کێشەی ناوەوەی رژیم زۆر بووە، کە دەتوانین بڵێن بێهۆ نییە کە ''باراک ئۆباما'' بە خوێندنەوەی تەحلیلەکانی رێکخراوەکانی سیخۆری و هەواڵگری ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی نێوخۆیی رژیم بە میانەرەوی ''حەسەن رۆحانی'' دڵ خۆش بکات .

لە هەمانکاتدا ، ''عەلی خامنەیی'' تائێستاش وەک رابەر بە رەواڵەت جێگای خۆی راگرتووە و سیاسەتەکانی دەرەکی و ناوخۆیی حکومەت لە سەر ئەساسی ولایەتی فەقێ کە ئەو رەوڵی یەکەمی یاری دەکات بەرەو پێش دەڕوات.

ئەگەر چی بە رەواڵەت ''رۆحانی'' تیشکێکی هیوای بەرەو گۆڕان لە پێش چاوی خەڵک چاندووە ،بەڵام ئەمە روونە کە رژیمی ئێران بەرەو مەترسییەکی جیددی دەڕوات.

لەم نێوانەشدا ، هیوای ئازادی و دیموکراسی بۆ خەڵکی ئێران تا دێت دوور و دوورتر دەنوێنێت و بەفکریەتەی کە زاڵە بە سەر دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی وا چاوەڕوان دەکرێت بە بوونی ولایەتی فەقێ لە ئێران ،ئاوات و خواستی کۆمەڵانی خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ ژیانێکی ئاسایی و ئاشتیانە لە کەش و هەوایەکی دیموکراسیدا هەر بە نەزۆکی بمێنیتەوە.

خوێندنەوە 489 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 234

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان