ئێران و رووسیە بەرەو یەک ئاراستە

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

محافزەکارانی ئەمریکایی هیوادار بوون کە قەیرانی ئۆکراین و پەیوە ست بوونی کریمە بە خاکی رووسیە ئاوەها کێشەیەک لە نێوان پووتین و ئۆباما ساز دەکات کە بەرپرسانی واشنگتۆن دێنیتە ئەو بڕوایە کە تەنها چارەسەری قەیرانی هەستەیی ئیران هێرشی سەربازییە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران .

بەڵام ئەوەی کە زۆر بەرچاوە ئەم کێشەیە بووەتە هۆی نزیک بوونەوەی دوو وڵاتی رووسیە و ئێران وێڕای ئەوەی کە یاریدەری وەزیری دەرەوەی رووسیە " سرێرگی ریاکوف "لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی ئەو مەسەلەیە خست بووە بەر باس کە سەبارەت بە کێشەی هەستەیی ئێران پێداچوونەوە لە بڕیاری خۆیان دەکەن ، بەڵام هەتاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕانێک لە سیاسیەتی رووسیە رووی نەداوە .

هەر چەند کە ئەمە هیچ جێگای سەرسوڕمان نییە، چوونکە ئێرانێکی هەستەی چەندە بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریکا جێ مەترسیە ئەوەندەش بۆ رووسیە جێگەی ترسە .

لە راستیدا روسیە بە نزیک بوونەوە لە ئابووری و بەشی سەربازی ئێران بەبوونی کارتی ئەو وڵاتە لە دەستی خۆیدا ، دەتوانێت لە بەرانبەر ئابڵۆقەکان و هەڕەشەکانی رۆژئاوا بوە ستێتەوە .

لەم حاڵەتەدا رووسیە دەتوانێت چاوەروانی تانەو رەخنەی ئەمریکا بێت کە چۆن لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرێوە  بردنی ئابڵۆقەکان دژی ئێران سەبارەت بە دەست پێراگەیشتنی بۆمبی هەستەیی خۆی بکێشێتەوە.

بەم حاڵەش هەموو ئەو کەسانەی وایان دەزانی کە لابردنی هێندێک لە گەمارۆکانی دژ بە ئێران هەڵە بووە ویان ئەوەی کە دەبێ ئابڵۆقەی زیاتر دژ بە ئێران رابگەێندریت ، هەردوکیان لە هەڵە دان .

بایکۆت گەلێک کە دژ بە ئێران هێشتا لە لایەن خەزانە داری و دەوڵەتی ئەمریکا هێزی ئەوەیان هەیە کە ئێران بکێشنە سەر مێزی دانووساندن.

کاری بانکی و کڕین و فروشتنی نەوت گرنگترینی ئەو بایکۆتانەن کە خەزانەداری ئەمریکا دەستێکی باڵای هەیە لە بەرێوبردنی سەرکەوتووانەی ئەوانەدا .

رووسیە ئەگەریش بیهەوێ، هیچکات ناتوانێ بە شێوازی یەک لایانە ئەوانە ژێر پێ بخات ، سەبارەت بە وڵاتانیتریش ئەمەسەلەیە هەر وا دەبێت .

هەر کۆمپانیایەکی بیانی کە بیهەوێت لە گەڵ ئێران بە پێچەوانەی بایکۆتەکان بازرگانی بکات ، نە تەنیا لە لایەن بانکە نیونەتەوەییەکان و ئەمریکاییەکان لە هەناردە کردنی دراو و ئەنجام دانی بازرگانی یارمەتی ناکرێت ، بەڵکوو ئەم کۆپانیایانە بە کەردەوە خۆیان دەخەنە مەترسی غەرامەو و سزادانی دارایی لە لایەن خەزانەداری و دەوڵەتی ئەمریکا.

لە ئەگەری شکستهێنانی وتووێژەکان لە نێوان ئێران و کۆمەڵگای جیهانی لە سەر پرۆژەی هەستەیی ، رووسیە تاوانبار نییە.

ئەمە بە هۆی تۆندی و گۆشاری لایەنە رادیکاڵەکان لە وڵاتانی دیکەیە ، وەک ئەمریکا کە لە لایەکی دیکەوە ئەم گۆشارانە دەتوانێت ئەم ئەگەرە بە هێزتر بکات کە ئیران ناچار بەوە بکات کە پۆئنی زیاتر بدات بە لایەنی وتووێژ کار .

بەم هۆکارەیە کە بە وتەی یەکێک لە دیپڵۆماتەکانی ئەمریکایی ، لە ئێستادا باشترین رێگا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە گەڵ ئێران ، بەردەوامی وتووێژەکانە.

دیپپڵۆماتە ئەمریکاییەکان لەسەر ئەو باوەڕەن هەنگاوگەلێک هەڵبگیردرێت کە هەم لاینگران و هەم نەیارانی وتووێژ لە گەڵ ئێران ، رژیمی تاران ئاگادار کەنەوە کە لە هەردوو بەرەی شەڕەکەدا لێهاتووین.

خوێندنەوە 524 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 239

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان