ئێران ،چەکی مۆسکۆ لە بەرانبەر رۆژئاوایە

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

ئەم رۆژانە دێوەزمەی ئەمریکا سیناریوکەی نە لە ئۆکراین، بەڵکوو لە تاران رەقەم دەخوات.

رووسیە لە کێشە و رووبەرووبوونەوەی خۆی لە گەڵ رۆژئاوا ، رژیمی ئێران بە"ئەبەر مووشکێک" تەیار دەکات و ، ئەمە سناریویەکە پێش ئەوەی کە بمانەوی بیری لێبکەینەوە لە راستی نزیکتر دەبێتەوە.

لە کێشەگەلیکی نوێ کە لە نێوان مۆسکۆ و واشنگتۆن سەبارەت بە ئۆکراین رووی داوە ، رووسەکان لە ئێران وەک پاڵنەرێک لە بەرانبەر رۆژئاوا کەڵک وەردەگرن و ئەوەش بە نزیک بوونەوەی هەرچی زیاتری ئابووری – سەربازییە لە گەڵ رژیمی تاران ، بە شێوازێک کە ئێستا پرۆژەی فروشتنی " ئەبەر موشکێک " بە ئێران لەلایەن حکومەتی پوتین تاوتوی دەکری .

هەر لەم هەفتەی رابردووە هەواڵنێری رویترز لە راپۆرتێکی تایبەتدا باسی لە ئامادەیی تاران و مۆسکۆ بۆ رێککەوتن لە سەر نەوت لە بەرانبەری کەرەستەی پێویست لە نێوانی هەردوو لایەن بە زیاترلە 20 ملیار دۆڵار کرد.

هەواڵنیری رویترز لەم باریەوە رایگەیاندووە ، بەشێک لە ئەم کەرەستانە لە راستیدا کەل و پەلی سەربازی رووسیەیە کە بڕیارە بەرەو ئێران هەناردە بکرێت .

هەرچەند هۆکاری هەردوو لایەن بۆ بەرەو پێشبردنی ئەم رێککەوتنە روونە،بەڵامرژیمی ئێران بۆ لەکار خستنی کاریگەری گەمارۆ ئابوورییەکانی رۆژئاوا سەبارەت بە پرۆژەی هەستەیی و ئابووری نەخۆشی خۆی،پێویستی بەم رێککەوتنەو ئابوورییە لە گەڵ رووسیەهەیە .

مەترسی ئاوەها بڕیاریک لە لایەن ئیران بۆ رۆژئاوا لەوە دایە کە تەوای هەوڵە دیپڵۆماتیکەکانی واشنگتۆن بۆ کەم کردنەو و داخستنی ناوەندەکانی چالاکی هەستەیی ئێران کە بە پشت بەستن بە گەمارۆکان بە سەختی بەرەو پێش چووە ، بە یەکجاری لە کار بخات.

ئەگەر ئەم وتووێژانەی لە نێوان ئێران و هێزە رۆژئاواییەکان تووشی شکست بێ ، ئەوا رووسەکان بەدەستی پڕەوە دێنە نێو گۆڕەپانەکەوە .

''مارک دوبوویتز'' بەرپرسی دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراتیکەکان لەم بارەیەوە دەڵێت،من دەتوانم گۆمانی ئەوە لێبکەم کە نێوەرۆکی رێککەوتنەکەی نێوان تاران و مۆسکۆ بەشێکی سەبارەت بە هەناردە کردنی مووشەکە پێشکەوتووە رووسیەکان بۆ ئێران .

لە حاڵێکدا " پووتین'' لە چوارچێوەی سزای دارایی و گەمارۆکانی رۆژئاوا سەبارەت بە دەستێوەردان لە ئۆکراین بگات،لەکاردانەوەیەکدا بە هەناردەکردنی مووشەکەکانی "ئێس '' 300 " بۆ ئێران رەزامەندی خۆی دەردەبڕێ.

بەڵام مووشەکەکانی ''ئێس''300 '' چ هێزێکیان هەیە کە لە ئەگەری دەست پێڕاگەیشتنی ئێران، وەها دێوەزمەیەکی بۆ واشنگتۆن درووستکردووە ؟، ئەوموشەکانە لە سەروی مووشەکەکانی سیستمی بەرگری ئەرتشی مۆسکۆیە، کە هاوتای مووشەکەکانی پاتریۆتی ئامریکان.

''ئێس ''300 '' دەتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تکنۆڵۆژیای رادار و دەریایی، تەنانەت مووشەکە باڵستیکە تەقێندراوەکان لە لایەن دژمنەوە، بەر لە گەیشتن بە ئامانجەکان لەناو بەرێت ،ئەمە تەنیا ئێران نییە کە لە ئەگەری کرینی ئەو موشەکان لە تواناکەیان سوودمەند بێت، بەڵکوو رووسیە قەولی فرۆشتنی ئەو موشەکانەی بە دەوڵەتی بەشارئەسەد یش داوە.

هەرچەند کە دەوڵەتی ئۆباما وتوویەتی کە هێشتا هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو مووشەکانی بە ئێران لە بەر دەستدا نییە ، بەڵام بەرپرسانی سەربازی و ئەندامانی کۆنگریسی ئەمریکا بە لە بەرچاوگرتنی ئاڵۆگۆرەکانی ئەم دوایانەی نێوان ئێران و رووسیە زۆر نیگەرانن .

سیناتۆر ''رابرت منندز'' لەم بارەیەوە رایگەیاندووە ، هەرچەند لە توانای هەستەیی ئێران کەم بکریتەوە،ئەو بە بەستنی ئەم رێککەوتنە لە گەڵ رووسیە قەرەبووی لاوازییە سەربازییەکانی دەکاتەوە.

خوێندنەوە 713 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 241

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی روداو هاوڕێ جوانە پاڵانی ئەندامی یەپەژە بووە لە رۆژئاوای کوردستان بە چواشەکارییەوە ئەو هەواڵە...

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان