" کۆماری کوردستان کۆماری گەلی کوردستانە" نوسینی جەلیل ئازادیخا

  • قەبارەی فۆنت کەمکردنەوەى قەبارەی فۆنت زیادکردنی قەبارەی فۆنت

"گۆماری كوردستان ،كۆماری گەلی كوردستانە"
كۆ هۆكارێكی بەرجەستەی كولتووری ،سیاسی وسەربازی وكۆمەڵاەیەتی ،لەبەردەستن كە بەڕوونی وڕاشكاوی بۆچوونی سەرەوە دەسەلمێنن. (كۆماری كوردستان كۆماری گەلی كوردستانە) ڕاستە جوگرافیای دەسەڵات وسیاسەتی كۆمار، نەیتوانی لە سەقز تێپەڕێت .

بەڵام سۆزداریی نیشتمانیی و نەتەوەیی كۆمار، تاڕادەیەك كۆی كوردستانی گرتەوە.بۆیەكەم جار لە مێژووی كۆن ونوێی كوردا، كۆمار توانی یەكێتی نەتەوەییمان لەكردەدابسەلمێنێ . هاوبەشی هەندێ لەكوردانی باكورلە كۆبوونەوەو دانیشتەنەسەرەتایەكاندا.ئامادەبوونی سەربازی وسیاسی كوردانی باشوور وبەدەستەوەگرتنی بەرزترین پلەكانی سەربازیی وفێركاریی لەكۆماردا.وەك بوونی بارزانی وچوارئەفسەرەكە وبەدەیان ڕووناكبیرو كەسی دیكەی باشوور لە كۆماردا. هاوبەشی بەرچاوی كوردانی باشووریی باشووریی كوردستان وەك كرماشان وخوارتر. بۆنموونە /میرزا عەبدوڵا مودەبر وڕەشیدخانی باجەلان و ئیبراهیم خانی نادری / لەونمونە ڕوونانەن كەواقعی باسكراوی سەرەوەدەچەسپێنن .پرۆسەی ڕزگاریی نەتەوەیی ، پرۆسەی ئامادەبوونی كۆی چین وتوێژەكۆمەڵایەتیەكانی نەتەوەیە.دەتوانین بڵێن قۆناخی ڕزگاریی نەتەوەیی فۆرمی گونجاوی بێچمگیری گەلە . بەڕامانێكی نە زۆر قووڵیش هەست بەم ڕاستیەدەكەین، كە هێزەكانی ئامادەی كۆمار وانوێنەوەی كۆی كۆمەڵی كوردەوارین .لە كۆی چین وتوێژەكۆمەڵایەتیەكانی ئەوڕۆژگارەی كوردەواری .
سێ تایبەتمەندی هەرەگرنگی كۆمار كەتائەمڕۆش بزاوتی كورد لەهەنووكەی خۆیدا نەیتوانیوە بیان گاتێ وبەرجەستەیانكاتەوە:
بەكردەسەلماندنی یەكێتی نەتەوەیی وبەشداری فراون وبەرچاوی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە كۆماردا.
بەشداری فراوان وجەماوەریی خەڵكی كورد لەكۆماردا.بەجەماوەری كردنی كێشەوبزاوتی كوردوشۆڕبوونەوەبۆ هاوبەشی كۆی كۆمەڵگا،بەتایبەتی چینی خاوەن بەرژەوەندی و پاشان هەژاران ونوخبە وپەراوێزان و.... هتد
بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی بەبەشداری فراونی برژوازی خۆماڵی وهێزی مادی ئەم چینەو باسكی هێزی چەوساوەو پەراوێز فۆرم دەگرێت .لەڕەوتی خۆیدا دووفاكتەری گرنگ دەكاتە ناوكۆیی هەمووگەل ، ناسنامەی هاوبەش و سۆزداری نیشتمانی .
كۆماری كوردستان توانی ئەم دووفاكتەرش بخولقێنێ وبەرجەستەكاتەوە.

خوێندنەوە 572 جار
دەنگ بدە بەم بابەت
(0 دەنگەکان)
خوێندنەوە کد خبر: 851

نووسینی بۆ چوون

دڵنیابە لەوەى بۆشایی (*)پڕکردووەتەوە.کۆدی هتمڵ ناچالاکە.

راپۆرتی کەناڵی وار تیڤی لەسەر تێکەڵبوونی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان لە پارتی ئازادی کوردستان

دوایین هەواڵەکان

روک تیڤی

Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی
Category: فیلم و دوکیومێنتی حیزبی

roji-kurd

ئەرشیڤی رۆژنامەی رۆژی کورد:

1  2 3 
 5
 9  10  11  12
13  14   15  16

لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان دا بن:

هەواڵنامەی ماڵپەڕەکەمان